دارستانەکانی گوندەکانی ناوچەی هەورامان لە ئاگردا سووتێنران

11:35 - 29 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، دارستانەکانی نیوان گوندەکانی "ڕوار، زۆم و ئەسپەرێز" ئاگریان تێبەردرا و لەلایەن دانیشتووانی ئەو گوندانەوە کۆنترۆڵ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش ئاگردانی دارستان و پووش و پاوەنی نێوان ئەو سێ گوندە، هاووڵاتییانی خەڵکی ئەو گوندانە خۆیان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و سەرەڕای پەیوەندیگرتن بە ناوەندەکانی ئاگرکوژێنەوە، هیچ یارمەتییەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "ئەو ئاگرە کاتژمێر ٣ی دوانێوەڕی ڕۆژی ٢٨ی پووشپەڕ دەستی پێکردووە و هەتا کاتژمێر ١٠ی شەو درێژەی هەبووە".

لەو پەیوەندییەدا، دارستانەکانی "هەمرۆ دۆڵ" لە کۆساڵان کە ئاگریان  تێبەردرابوو، لەلایەن کۆمیتەی بەرەنگاری لە قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و ئەنجومەنی پاکۆی سەوڵاوا و خەڵکی ژینگە‌پارێزی سەوڵاوا و دووڕوو  کۆنترۆڵ کرا.

هەتا ئێستا هۆکاری ئاگری دارستانەکانی سێ گوندی ئاماژە پێ کراو و کۆساڵان ناڕوونە.