دادگای ئینقلابی مەهاباد سێ مانگ زیندانی بە سەر حوسێن حەسەن‌خانی سەپاند

17:33 - 26 رێبەندان 2720

"حوسێن حەسەن‌خانی"، مامۆستای خانەنشینکراو و ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

ئەو هاووڵاتییە، بە پشتبەستن بە مادەی ٥٠٠ی یاسای سزای ئیسلامی و بە حوکمی دادوەر "جەواد غوڵامی"، سەرۆکی لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییە فەرهەنگییەکان، وێڕای مەحکوومکردنی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە، خوازیاری کۆتاییهێنانی هێزە ئەمنییەتییەکان بە سەرکوبکردنی مامۆستایان بووە.

حوسێن حەسەن‌خانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش دەسبەسەری بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.