دادگای پێداچوونەوە؛ حوکمی زیندانیی سەعید تابناک بۆ ٤ ساڵ و ٢ مانگ کەم کرایەوە

10:44 - 17 رەزبەر 2721

حوکمی زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعید تابناک"، خەڵکی شنۆ لە دادگای پێداچوونەوەدا، بۆ ٤ ساڵ و ٢ مانگ کەم کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، خۆی بە زیندانی نەغەدە ناساندووە.

سەعید تابناک، پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٩٩، نابراو بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ١٩ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.