داخرانی سەدان كورەی خشتبڕی لە كرماشان، بێكاری زیاتر لە 5 هەزار كرێكاری لێكەوتەوە
14:47 - 1 جۆزەردان 2712
كوردپا: ماڵپەڕی كرماشان پۆست لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدتەوە لە ئەنجامی داخرانی سەدان كوورەی خشتبڕی لە پارێزگای كرماشان و یەتایبەت شاری كەنگاوەر، زیاتر لە 5 هەزار كرێكار بێ!كار بوون.
ئەو شەپۆلە بەربڵاوە بێكارییەە لە پارێزگای كرماشان لە ئەنجامی داخرانی سەدان كوورەی خشت بڕی بووە كە لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا روویان داوە.
بەپێی هەمان راپۆرت، خاوەن كوورە و كرێكارانی بێكار كراو، دەسپێكی قۆناغی دووەمی ئامانجدار كردنی یارانەكان و زیاد بوونی نرخی سووتەمەنی بۆ دوو هۆكاری سەرەكیی داخرانی ئەو كەرتانەی كار لە قەڵەم دەدەن.
یارانەی سووتەمەنی بەو كورە سوتەمەنییانە نادرێت و ئەوانیش لەگەڵ گرفتی دابین كردنی سووتەمەنی بەرەوڕوو بوونەتەوە و سەرەنجام شەپۆلێك لە بێكاری گوندەكانی \"گودین، شورچە، قارلق، كووچە، تاهیرئاوا، حوسێن ئاوا و... چەندین گوندی دیكەی شاری كەنگاوەری گرتۆتەوە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە هەركام لەو كوورە خشت بڕییانە دەیان كەس و بەتیابەت بنەماڵە تێیایاندا سەقاڵی كار بوون گرینگیی دەستبەر كردنی كار و پیشە لەایەن ئەو كوورە خشتبڕییانەوە و بەتایبەت لە پارێزگاكانی كوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و لوڕستان و دەوروبەر بۆ پەیدا كردنی كار سەردانی ئەو كوورانەیان دەكرد، بەڵام ئێستا هەموویان داخراون.
خەم و ئازاری كرێكاران لە زاری خۆیانەوە:
باوكێكی پیر بە چاوێكی پڕ لە فرمێسكەوە وتی: ئیمان لە ماڵەكان خەریكە بار دەكات، لەبارەی داهاتوو و چارەنووسی منداڵەكانم ئیدی هیچ هیوایەكم نیە. باس لە كوێی ئەم ژانە بكەم؟ لە پەرەسەندنی مادەی هۆشبەر كەلە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا رووی لە زیاد بوون كردووە یان باس لە رەوتی دزی كە هەموو بەرەنجامی بێكارییە؟
حوسێن یەكێك لە لاوانی ئەو گوندانە لەم بارەوە وتی: هەر لەو ماوە كورتەدا 16 ترانسی بەرق دزراون. هەموان بێكار بووین. لاوەكان روویان كردۆتەە مادە هۆشبەرەكان. مرۆڤی برسی دەبێ چ بكات؟
حوسێن لە درێژەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی حكوومەتی هیچ گرینگییەك بەم پرسە نادەن، هەموو خەڵكی ئەو ناوچە پیشەی باب و باپرانی خۆیان گرتۆتە بەر و زرێكیان زیاتر لە 30 ساڵ ئەزموونی كوورەخانەیان هەیە و ناتوانن كارێكی دیكە ئەنجام بدەن.
هێندێكی دجیكە لە خەڵكی ئەو ناوچەیە لەو باوەڕە دان كە بەرپرسانی پێوەندیدار دەیانهەوێ كار و پیشەگەلێك بە خەڵك پێشنیار بكەن كە لەگەڵ توانایی خەڵكدا ناگونجێ و ئێمە ئێستا پێویستیمان بە نانی شەوە.
بێكار کرانی نزیك بە 7 هەزار كرێکار لە ناوچە كوردنشینەكان:
لە حاڵێكدا لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە شەپۆلێكی بەربڵاوی بێكاری لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران و هەروەها داخرانی كەرتەكانی كار دەستی پێكردووە و بە هەزاران كەس بێكار بوون كە، ئەحمەدی نژاد سەركۆماری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە دانیشتن لەگەڵ هەڵبژێراوانی مەجلیسی نۆیەمدا باسی لە باش بوونی رەوشی ئابووری، كار، وەبەرهێنان و كەرتی كشتوكاڵیی وڵاتی كردووە و رایگەیاندووە: لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا دەكرێ بێكاری لە ئێران بنبڕ بكرێت.
بەپێی ئامار و زانیارییەكان لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران نزیك بە 7 هەزار كەس بێكار بوون و بە دەیان كەرتی كاریش داخراون.