خەیروڵڵا حەق‌جوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان دەسبەسەر کرا

17:58 - 7 پووشپەڕ 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، خەیروڵڵا حەق‌جوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.

کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە پشتراست‌کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە: "ئەو ئەندامەی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان، لەلایەن دادستانی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان بانگهێشت کراوە و پاش لێپرسینەوە بە تۆمەتی "بێڕێزی بە بەرپرسان و پیرۆزییەکانی حکوومەتی ئێران" بە دانانی بارمتەی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی بۆ ئازادکردنی و ڕەتکردنەی دانانی بارمتەکە، هەروەها بەهۆی لەئەستۆنەگرتنی تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی، ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کراوە".

ئەو ئەندامەی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان هەر لە سەرەتای دەسبەسەرکردنییەوە، دەستی داوەتە مانگرتن.