خەڵکی باینگان هێرشیان کردە سەر بەخشداریی "باینگان"

11:07 - 4 خەزەڵوەر 2720

لە پاوە ژمارەیەک لە مەڕدارەکانی ئەو شارە بەهۆی ئەوەیکە بەخشداری هاوکاریی نەکردوون و کێشەی بۆ دروست کردوون، هێرشیان کردووەتە سەر بەخشداری.

مەڕدارەکانی تایفەی "ئیمامی" سەرەڕای ئەوەیکە لەلایەن بەخشداریی "باینگانـ"ـەوە بەربەستیان بۆ دروست کراوە, بە زۆرەملێش کۆچیان پێ دەکەن.

بەخشداریی باینگان بە زۆرەملێ دەیهەوێت مەڕدارەکان بۆ ناوچە گەرمسێرییەکانی "کلوور" و "دڕۆڵە" کۆچ پێ بکات.

خەڵک بەهۆی ئەو کارەی بەخشدارییەوە هێرشیان کردووەتە سەر بەخشداریی باینگان و دەرگا و پەنجەرەی ئەو ئیدارەیەی حکوومەتیان شکاندووە.

دواتر خەڵک لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدران، ئیدارەی ئیتلاعات و یەگانی تایبەتی پاوە هێرشیان کراوەتە سەر و ژمارەیەک خەڵک دەسبەسەر کراون.