خەڵاتی کەمپەینی مێهربانییەکانی جوانڕۆ بەخشرایە پزیشکێکی خوراسان

12:03 - 9 خەرمانان 2721

کەمپەینی مێهربانییەکانی جوانڕۆ، ڕێز لە هەوڵ و تێکۆشانی دوکتور "سەعید حەمزەیی" پزیشکێکی تەبەسی لە دەرمانگای گوندی "مەزران" لە بەخشی کڵاشی شاری جۆانڕۆ گرت.

دوکتور سەعید حەمزەیی خەڵکی شاری تەبەس سەر بە پارێزگای خوراسانی باشوورە و ماوەی ١٣ ساڵە لە گوندی مەزران لە بەخشی کڵاشی شاری جوانڕۆ، کار دەکات.

ئەو خەڵاتە لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو کەمپەینەوە بەخشرایە ئەو پزیشکە خوراسانییە.