خەڵاتی \"کانوون ئازاد ئێران\" پێشکەش بە پارێزەرێکی کورد کرا
14:05 - 19 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: پارێزەرێکی کورد توانی خەڵاتی تایبەتی مافی مرۆڤی کانوونی ئازادی ئێران لە ئاڵمان وەربگرێت و خەڵاتەکەش لەلایەن شیرین عیبادییەوە پێبەخشراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خانمی مائێدە قادری کوردی کرمانجی خوراسان و پارێزەری دادگا، توانی سێیەمین خەڵاتی مافی مرۆڤی کانوونی ئازادی ئێران لە شاری \"بوخوم\" مسۆگەر بکات.
ئەو پارێزەرە بە هۆی بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ دۆسیەی چالاکانی سیاسیی کورد، لە کۆتاییەکانی رەشەممەی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک لەگرتووخانەدا راگیرابوو.
مائێدە قادری لە پەیجی تایبەتی فەیس بووکەکەی نووسیویەتی: ئەم خەڵاتە پێشکەشی بە سەرجەم کوردە ئازادیخوازەکان بە تایبەتی لە خوراسان دەکەم و هەتا دوای هەناسەکانی ژیانم سەنگەری خەبات و چالاکیی لەپێناو خەڵکی زوڵم لێکرا و بێبەشدا چۆڵ ناکەم.
مائێدە قادری کە هاوکات چالاکی فەرهەنگیشە و لە کارنامەکەیدا شێعر و سەرنووسەری بڵاوکراوەی \"کرمانج\"یشی تۆمار کردووە، لە رێوڕەسمی خەڵات بەخشینەکەدا رەخنەی لە ناکارامەیی و بەڵێنییە بێبنەماکانی حەسەن رووحانی گرتبوو.
ئەو پارێزەر بەم دوایانە لە هەرێمی کوردستانەوە چۆتە ئاڵمان و خانمی شیرین عیبادی ناوبراوی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە کاندید کردبوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خانمی مائێدە قادری کوردی کرمانجی خوراسان و پارێزەری دادگا، توانی سێیەمین خەڵاتی مافی مرۆڤی کانوونی ئازادی ئێران لە شاری \"بوخوم\" مسۆگەر بکات.
مائێدە قادری، پارێزەری دادگا و چالاکی فهرههنگی
ئەو خەڵاتە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی سەرماوەز لە کلیسای کریستۆسی شاری \"بوخوم\"ی ئاڵمان و بە بەشداری شیرین عیبادی براوەی خەڵاتی ئاشتی \"نوبل\"، شارەداری بوخوم، وتەبێژی هەیئەت رەئیسەی ئاڵمان و بە پشتیوانی یاسەمین تەباتەبایی و هادی خورسەندی دوو هونەرمەندی ئێرانی بەڕێوە چوو و تێیدا شیرین عیبادی خەڵاتەکەی بە مائێدە قادری بەخشی.ئەو پارێزەرە بە هۆی بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ دۆسیەی چالاکانی سیاسیی کورد، لە کۆتاییەکانی رەشەممەی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک لەگرتووخانەدا راگیرابوو.