خەڵاتی مافی مرۆڤی کرماشان، پێشکەش بە کەسایەتییەکی ئایینیی بەلووچ دەکرێت
19:01 - 6 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: خەڵاتی مافی مرۆڤی کانوونی پارێزەران لە دادگەکانی کرماشان و ئیلام، پێشەکش بە مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زهی دەکرێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"تەندیسی مێهر\"ی مافی مرۆڤی ئەمساڵی کانوونی پارێزەران لە دادگەکانی کرماشان و ئیلام بەخشرایە مەولەوی عەبدولحەمید زهی، کەسایەتیی ناسراوی مەزهەبی لە سیستان و بەلووچستان.
شەهاب تەجەری، بەرپرسی کۆمیسیۆن مافی مرۆڤی کانوونی پارێزەران لە کرماشان و ئیلام لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ کۆمیتەیەک لە کانووندا هەر ساڵەی کەسێک بۆ پێدانی ئەو خەڵاتە دەستنیشان دەکات، کە ئەمساڵ بەپێی ئەو لێکدانەوانەی کە ئەنجام دران، مەولەوی عەبدولحەمید بۆ پێشکەش کردنی ئەو خەڵاتە دەستنیشان کرا.
تەجەری گوتووشیەتی، بەپێی بڕیاری کانوونی پارێزەران، ئەو خەڵاتە لە رۆژی جیهانیی پارێزەراندا و لە رێورەسمێکی تایبەتیدا لە تاران پێشەکش بە مەولەوی عەبدولحمەید دەکرێت.
خەڵاتی مافی مرۆڤی ئەمساڵی ئەنجومەنی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤیش بە مەبەستی رێزگرتن لە هەوڵێ مەولەوی عەبدولحەمید بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی و ئاشتیخوازانەی نێوان نەتەوەکان و پێکهاتە جیاوازە مەزهەبییەکان لە سیستان و بەلووچستان پێشکەش بەو کەسایەتییە ناسراوە مەزهەبییە کرا.
بڕیارە، نەرگس محەمەدی، جێگری بەرپرسی کانوونی پارێزەران، ئەو خاڵاتە مافی مرۆڤییە پێشەکش بە مەولەوی عەبدولحەمید بکات.
ساڵی رابردووش شەهرام نازری، هونەرمەندی گەورەی کورد، بەهۆی \"رێزگرتن لە حورمەت و کەرامەتی ئینسانی\"، خەڵاتی مافی مرۆڤی کانوونی پارێزەرانی کرماشان و ئیلامی پێشکەش کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"تەندیسی مێهر\"ی مافی مرۆڤی ئەمساڵی کانوونی پارێزەران لە دادگەکانی کرماشان و ئیلام بەخشرایە مەولەوی عەبدولحەمید زهی، کەسایەتیی ناسراوی مەزهەبی لە سیستان و بەلووچستان.
شەهاب تەجەری، بەرپرسی کۆمیسیۆن مافی مرۆڤی کانوونی پارێزەران لە کرماشان و ئیلام لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ کۆمیتەیەک لە کانووندا هەر ساڵەی کەسێک بۆ پێدانی ئەو خەڵاتە دەستنیشان دەکات، کە ئەمساڵ بەپێی ئەو لێکدانەوانەی کە ئەنجام دران، مەولەوی عەبدولحەمید بۆ پێشکەش کردنی ئەو خەڵاتە دەستنیشان کرا.
شەهاب تەجەری، بەرپرسی کۆمیسیۆن مافی مرۆڤی کانوونی پارێزەران لە کرماشان و ئیلام
ناوبراو لە وڵامی ئەو پرسیارەی هەواڵنێری کوردپادا کە هۆکاری دەستنیشانکردنی ئەو کەسایەتییە مەزهەبییە غەیری کوردە چ بوو، رایگەیاند: مەولەوی عەبدولحەمید لەماوەی ساڵانی رابردوودا، کۆمەڵێک چالاکیی مرۆڤدۆستانەی لە راستای پێکهێنانی یەکیەتی و برایەتیی شیعە و سوننیدا لە سیستان و بەلووچستان ئەنجامداوە، کە لە روانگەی پارێزەرانەوە شیاوی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەی کانوون بووە.تەجەری گوتووشیەتی، بەپێی بڕیاری کانوونی پارێزەران، ئەو خەڵاتە لە رۆژی جیهانیی پارێزەراندا و لە رێورەسمێکی تایبەتیدا لە تاران پێشەکش بە مەولەوی عەبدولحمەید دەکرێت.