خەڵاتی \"توخولسكی\"٢٠١٤ بە چالاكێكی مافی مرۆڤی كورد بەخشرا

15:34 - 14 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: خەڵاتی تایبەتی كۆمیتەی نووسەرانی دەستبەسەركراوی ئەنجومەنی قەلەمی سوید بەخشرایە چالاكێكی مافی مرۆڤی كوردی وڵاتی توركیا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چالاكێكی فەرهەنگی - ئەدەبیی كورد بەناوی موحەرەم ئەربی وەكوو براوەی خەڵاتی توخۆلسكی ٢٠١٤ دیاری كرا.

هەوڵدان بۆ گەشەسەندنی زیاتر و پەرەپێدان بە زمانی كوردی و چالاكیی نواندنی بێ‌ توندوتیژی ئەو هۆكارانە بوون كە ئەو نووسەرەی كوردەی بئ ئەو خەڵاتە دەسنیشان كردووە.

\"23027.jpg\"
موحەرەم ئەربی بێجگە لە ئەنجامدانی چالاكی ئەدەبی، چەندین ساڵیش لە بواری راهێنانی و پەروەردە كردنی پشسپۆڕانی سیاسیی و كۆمەڵایەتی كوردستان بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات كاری كردووە.

بەپێی راپۆرتی ئەنجومەنی قەڵەمی سوید (Svenska PEN ) ئەربی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨دا بە تاوانی ئاخاوتن لە مەجلیسی سوید لەلایەت پۆلیسی توركیەوە دەستبەسەر و خاكەلێوەی ئەمساڵ دوای چوار ساڵ دەستبەسەری ئازاد كرا.

ئەو خەڵاتە، رێكەوتی ٢٤‌ی خەزەڵوەر \"رۆژی جیهانی نووسەرانی زیندانی\" لەرێوڕەسمێكدا پێشكەش بە موحەرەم دەكرێت.

خەڵاتی \"توخولسكی\" وەكوو بیرئانینی \"كورت توخولسكی\" \"١٨٩٠ ـ ١٩٣٥) نووسەری ئاڵمانی ناودێڕ كراوە.