خەڵاتی باشترین خوێندکار لەوڵاتی سوید بەخشرایە لاوێکی کورد

16:18 - 25 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ خەڵاتی باشترین خوێندکاری رشتەی ددانپزیشکی لەوڵاتی سوید بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەفتەی رابردوو پیشانگای نێودەوڵەتی سوید \" Stockholmsm ssan\" لاوێکی کوردی بەناوی \"جوانڕۆ وەلەد بەیگی\"‌ی وەکوو باشترین خوێندکاری رشتەی ددانپزیشکی دەستنیشان کرد و خەڵاتی پێ‌بەخشی.

\"16816.jpg\"
جوانڕۆ وەلەدبەیگی سەرکەوتنەکانی خۆی بۆ باوەڕە بەخۆبوون و هەوڵی بەردەوامی لەو بوارەدا، گەڕاندۆتەوە
ئەو خوێندکارە کوردە توانیویەتی ئەو خەڵاتە لەنیوان ١٠٠ بەشدار بوو لە ٤ زانکۆی وڵاتی سوید، مسۆگەر بکات.

لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی رادیۆ سوید بڵاوی کردبۆوە، ئەو لاوە کوردە سەرکەوتنەکانی خۆی بۆ باوەڕە بەخۆبوون و هەوڵی بەردەوامی لەو بوارەدا، گەڕاندۆتەوە.

جوانڕۆ وەلەدبەیگی لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لەشاری \"یوتۆبوری\"لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە و کاتێک لەتەمەنی منداڵیدا بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی سەردانی دکتوری ددانی کردووە، ئۆگری ئەو زانستە بووە و لەو بوارەدا خوێندوویەتی.

ئەو خوێندکارە تەمەنی ٢٥ ساڵە و لەحاڵی حازردا لەرشتەی ددانپزیشکیدا سەرقاڵی خوێندنە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان نزیک بە ١١٠ هەزارهاووڵاتیی ئێرانی لەوڵاتی سوید نیشتەجێن.