خەمی نان و گیانلەدەستدانی کرێکارانی کورد

15:32 - 21 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد بە هۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا و بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی بانەمەڕ، کرێکارێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە شاری دەماوەندی سەر بە پاریزگای تاران گیانی لەدەست داوە.

شوناسی ئەو کڕیکارە کوردە\"ئەسعەد مستەفایی\"ڕاگەیەنراوە

\"\"
ئەسعەد مستەفایی
ئەو کڕێکارە کوردە لە کاتی بەستنی داربەست لە بینایەکی نیوەکارەدا کارەبا دەیگرێ و بەردەبێتەوە.

هەنووکە تەرمی \"ئەسعد مستەفایی\" لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران ڕاگیراوە.

لە هەواڵێکی هاوشێوەی دیکەشدا، ڕۆژی هەینی ١٥ی بانەمەڕ، کرێکارێکی کورد، خەڵکی گوندی پایگەلان بە ناوی \"مەسعوود شێر محەممەدی\" تەمەن ٢٣ ساڵ سەر بە ناوچەی سەوڵاوا لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لەدەست دا.

بە هۆی نەبوونی کار و زۆریی ڕێژەی بێکاری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتییانی کوردستانی ئێران بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان ڕوو لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران دەکەن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، کرێکارانی کورد دەبنە قوربانیی ڕووداوی کار.