خەلاتی رۆژنامەنووسانی كۆشكی سپی بەخشرایە رووژنامەنووسێكی كورد

16:39 - 11 بانەمەڕ 2712
كوردپا: خەڵاتی رۆژنامەنووسانی كۆشكی سپیی ئەمریكا لەلایەن باراك ئوباماوە بەخشرایە خوێندكارێكی كوردی زانكۆی كۆلۆمبیا.

نامۆ عەبدوڵڵا رۆژنامەنووس و خوێندكاری زانكۆی كۆلۆمبیا و شەش خوێندكاری دیكەی سەرانسەری جیهان خەڵاتی رۆژنامەنووسانی كۆشكی سپی ئەمریكاییان وەرگرت.

گۆڤاری \"پۆڵەتیكۆ\" بڵاوی كردەوە، لەو رێوڕەسمەدا ژمارەیەك لە وەزیر و كاربەدەستە پایەبەرزەكانی وڵاتی ئەمریكا بەشدار بوون و سەركۆماری ئەمریكا و خێزانەكەی پێشوازییان لەو رۆژنامەنووسە كوردە كرد.

نامۆ عەبدوڵڵا هەتا ئێستا چەندین بابەتی بەپێزی بۆ رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز و روێتێرز نووسیووە.

نامۆ عەبدوڵڵا لەدایك بووی كەلارە و دەرچووی زانكۆی كوردستان لە شاری هەولێرە و لە حاڵی حازردا لە زانكۆی كۆلۆمبیا سەرقاڵی خوێندنی رشتەی رۆژنامەنووسیە.