خەبات مەفاخری، چالاکی ژینگەیی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

16:37 - 20 بەفرانبار 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "خەبات مەفاخری" خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بڕیاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەییە پێنج جار درێژەکرابووە و ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

"خەبات مەفاخری" ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و هێزە ئەمنییەتییەکان، لە کاتی دەسبەسەرکردنی، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە دابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە ژینگەییە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە و هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

خەبات مەفاخری ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی دژی ئەو چالاکە ژینگەییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.