خۆکوژیی کچ و کوڕێکی لاو لە شاری دێولان

11:05 - 28 خەزەڵوەر 2720

کوڕ و کچێکی لاو بە ناوەکانی "ڕامین ئوسەتی" تەمەن ٢٤ ساڵ و "ندا حدوودی" تەمەن  ١٦ساڵ، خەڵکی شاری دێولان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ئەو ڕووداوە لە گوندی "حاجی ئاوا"ی شاری دێولان ڕوویداوە.

دەوتری، "ندا حدوودی" پاش ناردنی  کورتەنامەیەک بۆ ڕامین کە خۆ دەکوژم، دوای گەیشتنی ڕامین بە شوێنی خۆکوژییەکەی ندا، لەگەڵ جەستەی بێ گیانی ندا بەرەوڕوو دەبێتەوە و دەسبەجێ ئەو لاوەش خۆی دەکوژێت".

ندا لە ڕێگای خۆهەڵواسین و ڕامین به چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.