خۆکوژیی سەربازێک و لاوێک لە بۆکان و ناوچەی هەوشار

11:20 - 24 خەزەڵوەر 2720

شەوی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، سەربازێکی بۆکانی بە ناوی "پەیام عەبدی" لە گوندی "تیکان‌تەپە"ی شاری بۆکان، دەستی داوەته خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو سەربازە کوردە ناڕوونە. پەیام عەبدی، بە چەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا ئێستا بەرپرسانی حکوومەتی هیچ دژکردەوەیەکیان لە مەڕ خۆکوژیی ئەو سەربازە کوردە، نیشان نەداوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "مێهران قەدیری" خەڵکی ناوچەی هەوشار، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە، لە ڕێگای خۆهەواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوونە.

مێهران قەدیری خەڵکی گوندی "مەحموود ئاوا"ی ناوچەی هەوشار بووە.