خۆکوژی منداڵان لە ئیران مەترسیدار بووە
21:06 - 24 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: \"هادی شەریعەتی\"، زانای یاسا و چاڵاکی مافی مرۆڤی منداڵان، لە وتووێژێک لەگەڵ \"ئیلنا\"، هەواڵدەریی کاری ئێران، جەختی کردۆتەوە کە؛\"خۆکوژیی منداڵان لە ئیراندا، مەترسیدار بووە و ئازاری منداڵان، گوشاری سیستمی پەروەردە، پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی زۆرە ملی، نەبوونی و نەداری، نادادپەروەری، لاسایی کردنەوەی دیمەنی ئێعدام، دەتوانێ بەشێک لە هۆکارە سەرەکیی و گرینگەکانی خۆکوژی لە نێوان منداڵان و مێرمنداڵان لە ئێران و بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان، بە ئەژمار بێت.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"محەممەدڕەزا مۆخبێر دێزفوولی\"،سکرتێری شوورای ئینقلابی فەرهەنگی، لە دانیشتنێک لە گەڵ هەواڵدەریی \"ئیسنا\"دا، ڕایگەیاندووە کە؛ \"بەپێی ئەو کۆبوونەوە و دانیشتنانەی کە لەگەڵ \"عەلی خامنەیی\" بوومانە، ئەم بابەتە بووەتە بابەتێک بۆ خەسار ناسیی کۆمەڵایەتی و دەبێ ڕاپۆرتێک سەبارەت بەم گیروگرفتە کۆمەڵایەتییە بنووسڕێت.\"
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئاماری گیرۆدە بووان بە مادەی هۆشبەر، لانیکەم سەدی ١١ی حەشیمەتی گشتیی وڵاتی پێکهێناوە، و بەداخەوە تەمەنی ڕووهێنان بە مادەی هۆشبەر، لە ئێران زیادی کردووە و ڕێژەی گیرۆدە بووان بە مادەی هۆشبەر لە نێوان ژنانیشدا بەرز بووەتەوە.