خۆكوژیی هاووڵاتییەكی كورد لە دەورووبەری كامیاران/هۆكار و ئاماری خۆكوژی لە ناوچە كوردنشینەكان
16:12 - 10 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی گوندی \"ماراب\"ی سەر بە كامیاران پاش چەند رۆژ لە دیار نەمانی تەرمەکەی لەناو بەنداوی گاوشان دۆزرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ٩ی بانەمەڕ هاووڵاتییەك بەناوی \"ئەمیر شاپوورمارابی\" تەمەن 30 ساڵ و خەڵكی گوندی \"ماراب\"ی سەر بە شاری كامیاران پاش چەند رۆژ دیار نەمانی، تەرمەكەی لەناو بەنداوی گاوشان دۆزرایەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان دواتر لەناو ماڵی ئەو هاووڵاتییە نامەیەك دۆزراوەتەوە كە بەپێی دەقی ئەو نامەیە دەركەوتووە كە خۆی دەستی داوەتە خۆكوژی.
هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری خۆكوژی ئەو هاووڵاتییە كوردە روون نەبۆتەوە.
بەپێی هەواڵ و سەرچاوەكان رۆژی شەممە لە رووداوێكی هاوشێوەدا لەناو رووباری گاماسیاو لە شاری \"هەرسین\"ی سەر بە پارێزگای كرماشان سێ برای تەمەن 17، 21 و 26 ساڵ خنكاون.
پلەبەندی بەپێی ئاماری خۆكوژی:
بەپێی توێژینەوەی كۆمەڵناسان خۆكوژی وەكوو دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی لە ئێران روو لە پەرەسەندنە و رۆژانە بەهۆی جۆراوجۆر وب بەتایبەت لاوان دەست دەدەنە ئەو كارە.
لە بورای ئامار و رێژەی خۆكوژییەوە لە ئاستی ئێراندا پارێزگای كوردنشینی ئیلام پلەی یەكەم، پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان پلەی سێیەم و چوارەمیان هەیە.
بە وتەی داریووش قەنبەری نوێنەری خەڵكی ئیلام لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، لە حەشیمەتی زیاتر لە 600 هەزار كەسیی ئەو پارێزگایە، ساڵی 1390 بەهۆی كێشەی ئابووری، بێكاری و نەبوونی توانایی بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبەش 1200 كەس دەستیان داوەتە خۆكوژی و بەم بۆنەوە پلەی یەكەمی لەو بوارەدا هەیە.
خۆكوژی و خۆسووتاندنی ژنان لە ناوچە كوردنشینەكان:
لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی مەیدانی كە رێكخراوی ژنانی بانە لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگا كوردنشینەكانی ئێران ئەنجامیان داوە، رێژەی خۆكوژی و خۆسووتاندنی ژنان لە پیوان زیاترە و ئەمەش پێچەوانەی ئاماری كۆمەڵگانی دیكەیە كە خۆی جێگای تێڕامان و هەڵوەستەیە.
لە هەر سەد هەزار كەس لە ئاماری ناوچە كوردنشینەكان كەمتر لە 10 كەس كە زیاتریان ژنانن دەست دەدەنەە خۆكوژی و ئەو شێوازەش كە ژنان بۆ خوكوژی كەڵكی لێوەردەگرن، توندوتیژترینیانە، واتە خۆسووتاندنە و شێوەكانی دیكەش وەكوو خواردنی قورس، ژار، خۆ هەڵواسین بەكار دەهێنن.
بەپێی توێژینەوەیەك كە رێكخراوی ژنانی بانە لە پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و كوردستان ئەنجامیان داوە، باوترین شێوازی خۆكوژی كە ژنانی كورد لەو ناوچانە بەكاری دەهێنن، خۆسووتاندنە.
بەپێی هەما توێژینەوە، دەكرێ هۆكارەكانی وەك: نەریتی بوونی كۆمەڵگا، لە خوارەوە بوونی رێژەی خوێندەواری، پێكهاتەی كۆمەڵایەتی، جێ نەكەوتنی شارنشینی وەكوو دیارەدەی مۆدێڕن، پیاوسالارانە بوونی كۆمەڵگا، بێكاری و هەژاری و كێشەی بنەماڵەیی زەمینەكانی پەرەسەندنی دیاردەی خۆكوژی و خۆسووتاندنن.
هەرچەند كۆمەڵگای كوردی كۆمەڵگایەكی لە حاڵی گوزەر لە نەریتەوە بۆ مۆدێڕنە و مۆدێڕنیزم بەشێكی داگرتووە، بەڵام هێشتا نەریت بەشێكی بەرچاو لە پێكهاتەی كۆمەڵگای كوردیی داگرتووە و ئەم كێشمەكێشەش زیاتر توێژی لاوانی گرتۆتەوە كە بەرنجامی كۆمەڵایەتیی لێدەكەوێتەوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391 و لە ماوەی نزیك بە 40 رۆژی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 9 هاووڵاتیی كورد بەهۆی جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆكوژی.
زۆربەی ئاماری خۆكوژییەكان لەناو توێژی كرێكار، هەژار و دەستەنگی كۆمەڵگا دایە و هۆكارەكەشی نەبوونی كار، گرانی و كێشە كۆمەڵایەتییەكانە و 3 كەس لەو 9 كەسە كرێكار بوون و لە شوێنی كار دەستیان داوەتە خۆكوژی.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاترە.