حەوت هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کران

12:58 - 28 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەماڵ سووسەنی، ئەرەستوو ئازەرپوور، واحید درەخشانیان، موحسێن کەریمی تەمەن ٣٢ ساڵ، یاسین کەریمی تەمەن ٢٥ ساڵ، سۆران گوڵمحەممەدی تەمەن ٢٤ ساڵ و سەعدی گوڵمحەممەدی تەمەن ٢٨ ساڵ"، خەڵکی شاری ساحێب سەر بە سەقز، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو حەوت هاووڵاتییە کوردەیان بەهۆی "چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پشتیوانی لە بزووتنەوەی کوردستان" بانگهێشت کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لەو حەوت هاووڵاتییە کوردە کردووە کە لە ئەگەری درێژەدان بە چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پشتیوانی لە بزووتنەوەی کوردستان، بەپێی یاسا لەگەڵیان هەڵسوکەوت دەکەن.

ئەو حەوت هاووڵاتییە کوردە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوون.

وێنە/ واحید درەخشانیان، یاسین کەریمی، موحسێن کەریمی 
ئەرەستوو ئازەرپوور، سۆران گوڵمحەممەدی، سەعدی گوڵمحەممەدی