حەقایەتەکانی مەلا نەسرەدین لە تورکیە وەرگێردرایە سەر زمانی کوردی

16:52 - 10 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ورگێڕێکی کوردی خەڵکی کوردستانی تورکیە، حەقایەتە بەناوبانگەکانی \"مەلا نەسرەدین\"ی بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کردەوە.

کۆکراوەی بەسەرهات و چیرۆکە نەستەقەکانی \"مەلا نەسرەدین\"، لەلایەن \"فنێر ئاڵپ\" نووسەری بەناوبانگی خەڵکی تورکیەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕان کرا.

ماڵپەڕی \"حوڕییەت دەیلی نیوز\" لە راپۆرتێکدا، ئامانجی ئەم نووسەرەی لە وەرگێڕان کردنی ئەو حەقایەتانە، برەودان بە یەکییەتیی نێوان هاووڵاتییان و رەخساندنی دۆخی ئاشتەوایی وەسف کردووە.

فنێر ئاڵپ لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئانکارا رایگەیاندووە، چیرۆک و بەسەرهاتەکانی مەلا نەسرەدین بەهۆی نزیکایەتی لە شێعرە فۆلکلۆرییەکان، بۆ خەڵکی ئاسایی جێگەی سەرنج و بایەخن.

هەر لەو پەیوەندییەدا مێدیاکانی تورکیە لە حەفتەی رابردوودا بڵاویان کردەوە، کەونینە ناسانی تورکیە لە گۆڕستانێکی ناوچەی \"سیوری حەسار\"، کێل و بەردەکانی گۆڕی \"مەلا نەسرەدین\"یان دۆزیوەتەوە.

مەلا نەسرەدین کەسایەتیەکی نەستەق بێژی نێو فەرهەنگەکانی \"کوردی، ئێرانی، ئەفغانی، تورکیەیی، عەرەبی، قاوقازی، پاکستانی، بۆسنی و هێندی\"یە کە بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان، ٨ سەدە بەر لە ئێستا لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی \"سلجوقی\"یەکان لە وڵاتی ئێران لەدایک بووە و دواتر رووی لە ناوچەی \"ئاناتوولی\" کردووە.
\"12353.jpg\"

\"12354.jpg\"

\"12355.jpg\"