حەسەن فیرووزئابادی: پشتیوانی لە دەوڵەتی سووریە دەكەین
13:53 - 10 جۆزەردان 2712
كوردپا: حەسەن فیرووزئابادی لێپرسراوی ستادی گشتیی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانرایگەیاند، ولاتەکەی پشتیوانیی دەوڵەتی سووریە دەکات.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە نێت لەزاری \"حەسەن فیرووزئابادی\"یەوە بڵاوی كردەوە، \"ئێمە دەستێوەردانی پرسی سووریە ناكەین، بەڵام هاوكات لە سووریە وەك بەرەی یەكەمی دژایەتی لەگەڵ ئیسرائیل پشتیوانی دەكەین\".
ئێران، سووریە و حیزبوڵڵای لوبنان خۆیان وەكوو هێزە بەرگریكارەكان لە هەمبەر ئیسرائیل دەناسێنن و رووداو و پشێوییەكانی ئێستای سووریە بە \"پیلانی دەرەكی\" وەسف دەكەن.
ئەو وتانەی فیرووزئابادی لەمەڕ پشتیوانی لە دەوڵەتی سووریە لە كاتێك دایە كە شەپۆلێكی بەرینی جیهانی لەمەڕ مەحكووم كردنی كوشتاری بێبەزەییانەی خەڵكی شارۆچكەی حولە بەدەستی هێزەكانی حكوومەتی سووریە دەستی پێكردووە.
بەپێی هەواڵ و زانیاریی دژبەرانی حكوومەتی سووریە هەر لە سەرەتای دەسپێكی ناڕەزایەتییەكانەوە لەو وڵاتە چەندین بەڵگەی سەلمێنراویان لەبەر خستۆتە روو كە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت سپای پاسداران بۆ سەركوتی زیاتری ناڕازییان، پشتیوانیی مادی و نیزامیی هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە دەكەن.
لە پەرچەكردار بەو كوشتارە مرۆییە وڵاتانی رۆژئاوایی وەك: كانادا، ئوسترالیا، بریتانیا، ئەمریكا، فەرانسە، ئیسپانیا، ئیتالیا و ئاڵمان باڵوێز و دیپلۆماتەكانی سووریەیان لە وڵاتەكەیان دەركرد.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چەندین راگەیەنی جۆراوجۆر گرتەی كوشتنی 108 كەس لە خەڵكی شارۆچكەی \"حولە\" لە نزیك پارێزگای حومسیان بڵاو كردەوە كە نیشانی دەدات هێزە دەوڵەتییەكانی سووریە كۆمەڵێكی زۆر لە ژن و منداڵ و پیاوانی بێتاوانیان بە چەقۆ سر بڕیوە و هێندێكیشیان لە مەودای زۆر نزیكەوە دەستڕێژیان لێكراوە و كوژراون.
ئەو كوشتار و توندوتیژییانە لە كاتێك دان كەلە رێكەوتی 22ی مانگی خاكەلێوەوە لە نێوان هێزە نیزامییەكانی سووریە و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەدا بەپێی گەڵاڵەی كووفی عەنان رێككەوتنی ئاگربەس واژۆ كراوە، بەڵام بەردەوامیی توندوتیژییەكان دەربڕی پابەندنەبوونی حكوومەتی سووریەیە بەو ئاگربەسە.
كووفی عەنان نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریە، لە رۆژانی رابردوودا دووبارە سەفەری سووریەی كرد و لەگەڵ چەند بەپرسێكی ئەو وڵاتە و نوێنەری نیزامیی چاوەدێرانی نێودەوڵەتی و هەروەها بەشار ئەسەد لەمەڕ بارودۆخی سووریە دیدار و چاوپێكەوتنی كرد.