حیزبی کۆمەڵە دەسبەسەر کردنی دوو پێشـەرگەی ئەو حیزبەی لە لایەن ئیتلاعاتەوە ڕەت کردەوە
21:31 - 7 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەیاننامەی وەزارەتی ئیتلاعاتی سەبارەت بە دەسبەسەر کردنی دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبەی ڕەت کردەوە.
ساڵح شەریفی، ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وتووژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا بەیاننامەی وەزارەتی ئیتلاعاتی سەبارەت بە دەسبەسەر کرانی دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە بە بێ بنەما ناوزەد کرد.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: \"وەزارەتی ئیتلاعات هەر هاووڵاتییەک لە کوردستان بە هەر تۆمەتێک دەسبەسەر دەکات پەیوەندیی دەدات بە حیزبە کوردییەکانەوە\".
ساڵح شەریفی هەروەها دەڵێت: \"پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، شوناس و ناو و نیشانی دیاریان هەیە و هەتا ئێستا هیچ یەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر نەکراوە\".
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانان، سەید مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران باسی لە دەسبەسەر کرانی ١٢ کەس لە پارێزگای سنە و کرماشان کرد.
وەزیری ئیتلاعات ڕایگەیاندبوو: بە هەوڵی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی کرماشان و سنە ١٢ کەس لە خرابکاران ناسێندراون و دەسبەسەر کراون و هەروەها لە شەڕ و تێکەڵچوونی چەکدارانە لەگەڵ یەکێک لەو گرووپانەدا، دوو کەس گیانیان لە دەستداوە.
\"ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی مه‌ریوا،ن له كاتی گه‌ڕانه‌وه له ئه‌ركێكی ته‌شكیلاتیدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌رگیر بوون و به‌داخه‌وه دوو كه‌س له هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه، به ناوه‌كانی \"ئه‌رسه‌لان جه‌وزاك\" و \"په‌رویز عه‌بدی\" گیانی ئازیزیان له پێناو ئامانجه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان به‌خت كرد\".