حیزبی فمنیستی کوردستان: ئیتر پیاوسالاری ناتوانێت ژن وەکوو پاشکۆی پیاوان بهێڵێتەوە
19:15 - 25 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە ژنە چالاکانی کوردی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، هاوکات لەگەڵ ٨ی مارس بوونی حیزبێکیان بۆ داکۆکی لە مافی ژنانی کورد راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حیزبی فمنیستی ژنانی کوردستان کە بە گوتەی دامەزرینەرانی، لە راستای کەمڕەنگ کردنەوەو نەهێشتنی پیاوسالاری دامەزراوەو کۆمەڵگەی کوردستان پێویستی بە هەنگاوێکی رادیکاڵانەتری ژنان بۆ هەموار کردنی رێگەی یەکسانی رەگەزیدا هەیە.
ئاژانسی کوردپا بۆ زیاتر ئاشنابوون لەگەڵ بەرنامە و شێوازی کارو چالاکییەکانی حیزبی فمنیستی کوردستان، لەگەڵ لەیلا محەمەدی وتەبێژی ئەو حیزبە، توێژێکی پێکهێناوە.
کوردپا: بیرۆکەی دامەزرانی حیزبی فمنیستی کوردستان چییە؟
هەتا ئێستا بە زۆری هەوڵەکانی ئێمە ژنانی کورد لە چوارچێوەی کاری رێکخراوەییو کۆمەڵایەتیدا بووەو لە حیزبەکانیشدا بە هەموو زەحمەتو تێکۆشانی ژنانی کورد بەڵام دەرفەتەکان بۆ ژنان لاوازەو کەمتەرخەمی بەرامبەر خەباتی یەکسانیخوازانە زۆرە، بەردەوام داخوازییەکانمان بەرەوڕووی دەسەڵاتی پیاوسالاری ئاراستە کردووەو چاوەڕێی وڵامدانەوەو جێبەجێ کردن بووین. دەبێت ژنان هەوڵی زیاتر بدەین ببینە ئەو ناوەندەی، دەسەڵاتی بڕیاردانی هەبێتو بڕیاریش جێبەجێ ئەکات. پیاوسالاری لە کۆمەڵگەی کوردستاندا رەگی قووڵی داکۆتاوەو پێویستی بە هەنگاوێکی رادیکاڵانەتری ژنان هەیە بۆ هەموار کردنی رێگەی یەکسانی رەگەزی. ئیتر پیاوسالاری ناتوانێت ژن وەکوو پاشکۆی پیاوان بهێڵێتەوە لە کاتێکدا لە زۆر بواردا ژنان پێشکەوتنی بەرچاویان بە دەست هێناوە.
کوردپا: حیزبی فمنیستی مەکۆی سەرەکییەکەی لە کوێیە؟ پەیوەندیی حیزبی فمنیستی کوردستان لەگەڵ رێکخراوەکانی تایبەت بە ژنان لە حیزبەکانی کوردستاندا چۆناوچۆنە؟
لەیلا محەمەدی: جوگرافیای خەبات و چالاکی حیزبی فێمێنیستی کوردستان لە ئێستادا رۆژهەڵاتی کوردستانە، لەهەمانحاڵدا لە گەڵ ژنانی تێکۆشەری بەشەکانی دیکەی کوردستان پەیوەندیی بە هێزهەیەو پەیوەندیش دەبێت و حیزبی فێمێنیستی کوردستان خەمسارد نابێت بەرامبەر دۆخی ژنانی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان.
وەکوو ژنانی نەتەوەیەکی دابەش کراوو وڵاتێکی داگیرکراو بە دڵنیایەوە پرۆژەو بەرنامەو پلانی هاوبەش زۆرە چونکە عەقڵیەتی پیاوسارلاری بەگشتی لەو کۆمەڵگەیانەی کە کوردی بەسەردا دابەش کراوە بوونێکی بە هێزو قووڵی هەیەو کێشەکانمان رەگ و ریشەی هاوبەشی هەیە. سەبارەت بە پەیوەندیمان لە گەڵ رێکخراوەکانی تایبەت بە ژنان لە حیزبەکانی هەموو بەشەکانی کوردستانو بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان تا رادەیەک پەیوەندی درووست کراوەو هەوڵەکانمان بۆ پەیوەندی زیاتر بەردەوامە.
بە دڵنیایەوە پەیوەندی پتەو لە گەڵ ژنانی چالاکو رێکخراوەکانی ژنان بۆمان زۆر گرینگەو بایەخ ئەدەین بە کارو تێکۆشانیانو پشتگیری هەموو چالاکیو داخوازییەکانیان ئەکەین لە پێناو بە هێز بوونی پێگەی ژنان لە بواری سیاسیو کۆمەڵایەتیداو بە تایبەتیش لە بواری بەشداری زیاتریان لە ناوەندەکانی بڕیاردانو چوونە سەرەوەی رێژەی ژنان لە ئاستی رێبەرایەتی حیزبەکاندا. ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەداین کە ژنان بە هەر فیکرو ئایدۆلۆژیەک کە هەمانەو لە هەر چوارچێوەیەک کە خەباتو تێکۆشان ئەکەین کێشەکانمان هاوبەشنو داخوازیەکانمان یەک ئاراستەی هەیەو خەباتمان گرێدراوی یەکترە لەودیوی هەموو ئەو سنوورانەی عەقڵیەتی پیاوسالاری بۆ ژنانی داناوە.
کوردپا: کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانتان بە چ شێوەیەک دەبەستن؟
لەیلا محەمەدی: لە پەیڕەوی ناوخۆماندا بە وردی ئاماژە بەو میکانیزمانە کراوە کە کاری لە سەر ئەکەین. دیارە لە ئێستادا دوو ساڵ جارێک کۆبوونەوەی گشتی حیزبی فێمێنیستی کوردستان بڕیارە بگیردرێت کە لە کۆبوونەوەی گشتیدا بڕیارە گرینگەکان بە بەشداری زۆرینەی ئەندامان دەدرێتو لە ئێستادا ئامادە کاری دەکەین بۆ بەستنی یەکەم کونگرەمان.
کوردپا: یەکەم چالاکیی ئێوە لە ئیستا یان داهاتوودا چی دەبێت؟
لەیلا محەمەدی: ئێمە هەوڵ بۆ کاری بەردەوامو بە کاوەخۆ ئەدەین. بڕوامان بە راهێنانی بەردەوامو پرۆژەو پلانی کورتماوەو درێژ ماوە هەیە. گریگنگترین ئەرکەکانیشمان ئەرکی بارهێنانو پەروەردەیە. ژنانی پەروەدەکراوو بوێرو خاوەن راوبۆچونی سەربەخۆ گرینگترین سەرمایەی بزووتنەوەیەکی بە هێزی یەکسانیخوازانە دەبن. دیارە کارو چالاکیش بە پێی خوێندنەوە بۆ واقیعی کۆمەڵگەو ئۆرگانیزەکردنی چالاکیەکە بەڕێوە ئەچێتو زۆر رووداوی مێژووکردو مرۆڤ کردیش لە خۆ ئەگرێت، بۆیە ناکرێت سەرەتایەک دیاری بکەین کاتێک بەرداومو لە چرکە ساتەکاندا دەبێت بەرەنگاری دیاردەیەکی داپڵۆسێنەر وەکوو پیاوسالاری ببینەوە کە هەموو رووبەرێکی ژیانی ئەمڕۆمانی داگرتووە.
کوردپا: پەیوەندیی ئێوە لەگەڵ ژنە چالاکانی نێوخۆدا بە چ شێوەیەک دەبێت؟
لەیلا محەمەدی: حیزبی فێمێنیستی کوردستان دەستی هەموو ژنانی تێکوشەری کورد بۆ هاوکاریلە پێناو بە دیهاتنی ئامانجە هاوبەشەکانی بزووتنەوەیەکی فراوانی یەکسانیخواز بە گەرمی دەگوشێتو حیزب بە ماڵی هەموو ئەوانە ئەزانێت کە لە پێناو کۆمەڵگەیەکی یەکسانو تەژی لە هەرچەشنە هەڵاواردنێک تێدەکۆشن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حیزبی فمنیستی ژنانی کوردستان کە بە گوتەی دامەزرینەرانی، لە راستای کەمڕەنگ کردنەوەو نەهێشتنی پیاوسالاری دامەزراوەو کۆمەڵگەی کوردستان پێویستی بە هەنگاوێکی رادیکاڵانەتری ژنان بۆ هەموار کردنی رێگەی یەکسانی رەگەزیدا هەیە.
ئاژانسی کوردپا بۆ زیاتر ئاشنابوون لەگەڵ بەرنامە و شێوازی کارو چالاکییەکانی حیزبی فمنیستی کوردستان، لەگەڵ لەیلا محەمەدی وتەبێژی ئەو حیزبە، توێژێکی پێکهێناوە.
کوردپا: بیرۆکەی دامەزرانی حیزبی فمنیستی کوردستان چییە؟
لەیلا محەمەدی: پیاوسالاری لە کۆمەڵگەی کوردستاندا رەگی قووڵی داکۆتاوەو پێویستی بە هەنگاوێکی رادیکاڵانەتری ژنان هەیە بۆ هەموار کردنی رێگەی یەکسانی رەگەزی
لەیلا محەمەدی: ئەگەر مەبەستان ئەوە بێت کە بیرۆکەی دامەزراندنی حیزبی فێمێنیستی کوردستان لە چ زەروورەتێکەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەوە دیارە باسێکی زۆر دووردرێژە، بە درێژای هەموو ساڵەکانی خەباتی ژنان لە دژی پیاوسالاریو بە بارستایی هەموو ئەو نایەکسانیو هەڵاواردنەی لە هەموو رووبەرێکی ژیانی سیاسیو کۆمەڵایەتیو ئابووریدا بەرەوڕووی ژنان بووەتەوە قسە هەڵدەگرێت. بە بڕوای ئێمە تا ئێستا هەنگاوەکان بۆ چارەسەری هەڵاواردنە جۆراوجۆرەکان تەنیا لە دوو تۆێی دروشمەکاندا ماوەتەوەو کەمترین دەستکەوتی یەکسانیمان هەبووە. دیارە کار کراوەو دەنگیش هەڵبڕاوەو قوربانیی زۆریش دراوە لە لایەن یەکسانیخوازانەوە بە تایبەتی ژنانی یەکسانیخواز. بەڵام ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە ژنانی فێمێنیست کە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسیو کۆمەڵایەتیدا خەباتمان کردووە پاش هەڵسەنگاندنو لێکدانەوەی ئەوەی هەتا ئێستا کراوەو ئەوەی دەبێت بۆ لەمەو بەدوا بیکەین، بڕیاری پێکهێنانی پارتێکی فێمێنیستیمان دا. هەتا ئێستا بە زۆری هەوڵەکانی ئێمە ژنانی کورد لە چوارچێوەی کاری رێکخراوەییو کۆمەڵایەتیدا بووەو لە حیزبەکانیشدا بە هەموو زەحمەتو تێکۆشانی ژنانی کورد بەڵام دەرفەتەکان بۆ ژنان لاوازەو کەمتەرخەمی بەرامبەر خەباتی یەکسانیخوازانە زۆرە، بەردەوام داخوازییەکانمان بەرەوڕووی دەسەڵاتی پیاوسالاری ئاراستە کردووەو چاوەڕێی وڵامدانەوەو جێبەجێ کردن بووین. دەبێت ژنان هەوڵی زیاتر بدەین ببینە ئەو ناوەندەی، دەسەڵاتی بڕیاردانی هەبێتو بڕیاریش جێبەجێ ئەکات. پیاوسالاری لە کۆمەڵگەی کوردستاندا رەگی قووڵی داکۆتاوەو پێویستی بە هەنگاوێکی رادیکاڵانەتری ژنان هەیە بۆ هەموار کردنی رێگەی یەکسانی رەگەزی. ئیتر پیاوسالاری ناتوانێت ژن وەکوو پاشکۆی پیاوان بهێڵێتەوە لە کاتێکدا لە زۆر بواردا ژنان پێشکەوتنی بەرچاویان بە دەست هێناوە.