حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا

12:25 - 24 رەشەمه 2720

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" بە ناوی "ناسر وەلی‌زادە"، خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئێعدام کرا.

ئەو زیندانییە ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە بەندی ١ــ٢ی زیندانی ورمێ، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ناسر وەلی‌زادە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە ئێعدام مەحکووم کرا و لە ساڵی ٩٣ـەوە لە زیندانی ورمێدا بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵی ئێعدامکرانی ئەو زیندانییە لەلایەن ناوەندە قەزاییەکان و میدیا فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.