حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێ بەڕێوەچوو

13:47 - 15 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی قەزایی و ئەمنیەتی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کوردیان جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٣ ڕەشەممە، لە نێو زیندانی ناوەندی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد بەڕێوەچوو.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی\"ناجی جەوان\" کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی\"موانا\"ی سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ و \"ئەشکان عیشقی\" خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیەنراوە.

\"\"
ناجی جەوان
دەزگای قەزایی ئێران ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی\"کڕین و فرۆشتنی مادەی سڕکەر\" تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی سێ شەممە ١٠ی ڕەشەممە، دوو زیندانی دیکە بە تاوانی\"کوشتنی بە ئەنقەست\" لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئێعدام کرابوون.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ئێران پاش چین بە دووهەمین وڵات لە بواری ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی خۆی بە هەژمار دێت.