حوکمی ئیعدامی هاووڵاتییەکی سەڵماسی پشتڕاست کرایەوە

19:26 - 25 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: حوکمەی ئێعدامی هاووڵاتییەکی ئازەریی خەڵکی شاری سەڵماس لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێـرانەوە پشت‌راست کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی سەڵماسی بەناوی \"مەجید جەلیلی\" تەمەن ٣٧ ساڵ کە پێشتر لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئەو شارەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ئەو حوکمە لە دیوانی باڵای وڵاتی ئێڕان پشتڕاست کرایەوە ئەگەری جێبەجێ کرانی ئەو حوکمە لە ئارا دایە.

دەزگای قەزایی حکوومتی ئیسلامیی ئیـران تاوانی ئەو هاووڵاتییە ئازەرییەیان دەستدرێژی جنسی و پێکهێنانی ئاژاوە و شەڕانگێزی راگەیاندووە.

ئەو بڕیارەی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران لە کاتێک دایە، کە مەجید جەلیلی بە شێوەیەکی عادڵانە دادگایی نەکراوە و هاوکات دەزگای قەزایی هیچ بەڵگەیەکی بۆ سەلماندنی ئەو حوکمە لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٨٧ هاووڵاتی لە وڵاتی ئێراندا ئێعدام کراون کە حوکمی ١٣ کەسیان لەبەر چاوی خەڵک بەرێوە چووە.

و هەروەها بەپێی ئەو ئامارە و لەکۆی ئەو ئامارە ١٧ کەسی دیکەش حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە کە حوکمی ٨ کەسیان لە دیوانی باڵای وڵات پەسند کراوە.