حوکمی چالاکێکی مەزهەبی کەم کرایەوە

17:26 - 26 رەزبەر 2720

حوکمی ساڵێک زیندانی تەعزیریی چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "سلێمان خێرەدەست" تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی گوندی "داشبەند"ی شاری بۆکان، بۆ ٩ مانگ کەم کرایەوە.

ئەو چالاکە مەزهەبییە ٥ مانگ پێش بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٥٢ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، لە ژێر لێکۆڵینەوە دابوو، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

مانگێک پێش، ئەو چالاکە مەزهەبییە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپە مەزهەبییەکان" بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەو چالاکە مەزهەبییە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ و پاش ١٤ ڕۆژ لە دابڕگە، بۆ بەندی ڕاوێژی زیندان ڕاگوێزرا.