حوکمی پازدە ساڵ زیندانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لە دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە

10:56 - 4 خاکەلێوه 2721

حوکمی پازدە ساڵ زیندانی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نەجمەدین سوخەنوەر، شۆڕش عەبدووڵڵانژاد و سەلاح ئاجی" خەڵکی گوندی "گەرگولی خواروو" سەر بە پیرانشار، لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ ئەو سێ هاووڵاتییە، لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشار، هەر کامەیان ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیرییان بە سەردا سەپا.

دادگا ئەو سێ هاووڵاتییەی بە "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، شەوی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوون.

ئەو سێ هاووڵاتییە پیرانشارییە، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەیان، نێوەڕاستی مانگی سەرماوەز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران و لە ماوەی دەسبەسەریدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان"، بێبەری کرابوون.

وێنە: سەلاح ئاجی، نەجمەدین سوخەنوەر و شۆڕش عەبدووڵڵانژاد