حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا

12:26 - 11 گەلاوێژ 2721

بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی "سێپێهر عەبباس‌نژاد"، کوڕی بەهمەن، خەڵکی گوندی "تولەکی" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، "ئەسکەندەر زاڕع"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "زندەشت" سەر بە سەڵماس و "حەمزە ڕەزایی"، کوڕی ڕەزا و خەڵکی گوندی "قەسرک" سەر بە سەڵماس، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەو سێ زیندانییە، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

ناوبراوان پێشتر بە تۆمەتی "تاوانی ماددە سڕکەرەکان" لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

هەتا ئێستا، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن سەرچاوە فەرمی و میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە، ڕانەگەیندراوە.

وێنە: حەمزە ڕەزایی، سێپێهر عەبباس‌نژاد و ئەسکەندەر زاڕع