حوکمی٢ ساڵ زیندانی بە پاوەنی برقییەوە بۆ پیرێژنێکی ٧٧ ساڵەی کورد لە تورکیە + وێنــە
14:21 - 9 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی بەساڵاچووی کورد لە تورکیە بە تاوانی هاوکاری و داڵدەدانی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیە، لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە بە زیندانی نێو ماڵ و بەستنی \"پاوەنی برقی\" بە لاقییەوە، حوکم درا.
ماڵپەڕی \"عەسری ئێران\" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، ژنێکی تەمەن ٧٧ ساڵەی کوردی خەڵکی \"کوجا عەلی\" تورکیە بەناوی \"نەفیسە باباییقیت\"، بەتاوانی هاوکاری و داڵدە دانی گریلاکانی پەکەکە بە ٢ ساڵ و ١ مانگ زیندانیی نێو ماڵ و بەستنی پاوەنی برقی بەلاقییەوە، مەحکووم کرا.
ئەو پیرە ژنە ماوەی ٢ مانگە پاوەنی برقی بە لاقییە بەستراوە و تەنیا ئیزنی ئەوەی هەیە کە هەر رۆژێک لە نێوان دەمژمێر ٢ هەتا ٣ی پاشنیوەڕۆ سەردانی دەرەوەی ماڵ بکات.
لە ماوەی ٣٥ ساڵ خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس لە شەڕ و پێکدانانی نێوان ئەو پارتە و دەوڵەتی تورک کوژراون و بە هەزاران کەسیش ئاوارە بوون و دەیان گوندی کوردستان بەدەستی سەربازە تورکەکان لە ئاوردا سووتاون.
پەکەکە لە ماوەی ٣٥ ساڵی رابردوودا لە پێناوی، ئۆتۆنۆمیی ئیتنیکی و فەرهەنگی لە کوردستانی تورکیە، خوێندن بە زمانی زگماکی لە قوتابخانەکان بەشێوەی فەرمی کە زمانی کوردیە، خەباتی چەکدارییان کردووە.
لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی ئاتاتورکەوە چەندین میلیۆن کوردی ئەو وڵاتە بە تورکی کێوی دەناسران و هەروەها لە مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٢٤ بەپێی بڕیاری مەجلیسی ئەو ڵاتە، ئاخاوتن بە زمانی کوردیش قەدەغە کرا، تەنانەت وشەی کوردی هاوتای کردەوەی تیرۆریستی لە قەڵەم ئەدرا.
پاش بە دەسەڵات گەیشتنی حیزبی ئیسلامگەرای \"پارتی داد و گەشە پێدان\" لە وڵاتی تورکیە، ئەو وڵاتە وەرچەرخانێکی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بەخۆیەوە بینیوە.
ساڵی ١٩٩٩ی زایینی ئەنستیتۆی رۆژهەڵاتناسیی وڵاتی ئاڵمان، حەشیمەتی کوردەکانی وڵاتی تورکیەی ١٩ میلیۆن ٥٠٠ هەزار کەس راگەیاندبوو.
\"عهبدوڵڵا ئۆجهلان\" رێبهری زیندانی کراوی پەکەکە له پهیامێكدا به بۆنهی نهورۆزی ئەمساڵهوه بڵاوی کردەوە، داوای له ئهندامانی ئهم پارته كرد كه وێڕای ئاگربڕ، سنوورهكانی توركیه بهجێ بێڵن و له هەرێمی کوردستانی ئێراقدا جێگیر ببن.
دواتریش لە ١ی خاکەلێوەدا \"مۆراد قهرهیلان\"، فهرماندهی نیزامیی پارتی کرێکارانی کوردستان له پهیامێكی ڤیدیۆییدا به شێوهی فەرمی ئاگربڕی راگهیاند.
هەنووکە پرسی کورد لە وڵاتی تورکیە لە رێگەی ئاشتیانەوە بەرەو قۆناغی چارەسەری دەچێت.