حكوومەتی ئەمریكا: پیلانی سپای قودس بە مەبەستی تیرۆر كردنی باڵوێزی عەرەبستان پووچەڵ كرایەوە
19:14 - 20 رەزبەر 2711
كوردپا: لێپرسراوانی دەزگای قەزایی ئەمریكا رایانگەیاند: پیلانێكی \"سپای قودس\"ی سەر بە پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی تیرۆر كردنی عادڵ ئەلجەبیر باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن، پووچەڵ كرایەوە و لە پێوەندیەشدا هاووڵاتییەكی ئێرانیان دەستبەسەر كردووە.
هەواڵدەریی رویتێرز بڵاوی كردەوە، پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا، مەنسوور ئەرباب سەیار تەمەن 56 ساڵ و سەر بە سپای قودسی ئێرانی بە تاوانی هەوڵدان بۆ تیرۆر كردن باڵوێزی عەرەبستان دەستبەسەر كرد.
ئەریك هولدەر وەزیری دەزگای قەزایی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە هەواڵدەریی رویتێرزی راگەیاندووە: مەنسوور ئەرباب بێجگەلە هەوڵدان بۆ تیرۆر كردنی عادڵ ئەلجەبیر پیلانی تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان و ئیسرائیلیشی بە دەستەوە بووە.
لەمبارەیەوە سابرینا شرۆف پارێزەری ئەرباب سەیار بە ئاژانسی هەواڵی بی بی سی راگەیاندووە: بریگرتە (موكل)م هەتا ئێستا بە شێوەی فەرمی لێكۆلینەوەی لێنەكراوە و ئەو تاوانانەش بە هیچ شێوەیەك جێگای قبووڵ نیە.
بە وتەی لێپرسراوانی حكوومەتی ئەمریكا، كەسێكی دیكەش بە ناوی غوڵام شەكووری ئەندامی سپای قودس دەستی لەو پیلان داڕشتنەدا هەبووە.
غوڵام شەكووری هەڵاتووە و حوكمی گیرانی لەلایەن پۆلیسی ئینتێرپۆڵەوە دراوە.
رامین میهمانپەرەست وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەرچە كردارێكدا، ئیدیعای لێپرسراوانی ئەمریكای لەمەڕ دەستبەسەر كردنی ئەندامێكی سپای قودس رەت كردۆتەوە و ئەو تاوانانەی بە \"شانوگەرییەكی گاڵتەجار\" وەسف كردووە.
سپای قودس باڵی نیزامی ـ سیاسیی دەروەی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامی ئێرانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ساڵی 1984 حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی خستە ناو لیستەی تیرۆرەوە.