حكوومەتی ئێران چاوەدێری چڕتر بەسەر سایتەكاندا دەكات
12:43 - 18 بەفرانبار 2711
كوردپا: حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ژێر ناوی پاكسازی سایتەكان كۆنترۆل و چاوەدێری زیاتر دەخاتە سەر فەزای مەجازی.
لێپرسراوێك لە وەزارەتی ئیرشادی حكوومەتی ئێرانەوە رایگەیاند، ئەو وێب سایت و وێبلاگانەی كە زانیاری هەڵەیان تێدا بێت، كار كردنیان قەدەغە دەكرێت.
محەممەد سادق ئەفراسیابی وتیشی: زیاتر لە هەزار سایت لە ئێراندا چالاكی دەكەن و بەپێی ئەو تەرحەی كە هەمانە پاكسازی سەرجەم سایتەكان هەتا 12ی رێبەندان درێژەی دەبێت.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی BBC لە زاری عەلی ئەسغەر رەمەزانپوورەوە بڵاوی كردەوە، ئەو هەوڵەی حكوومەتی ئێران كە لە ژێر ناوی پاكسازییدا ئەنجامی دەدەات شتێك بێجگە لە بەرتەسك كردنەوەی ئازادی راگەیاندن نییە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكراشی كرد، پێشتر لە ئێراندا سایتەكان فیلتر دەكران و ئێستاش لە رێگایەكی دیكەوە زەخت دەخەنە سەر وێبلاگ نووسان و رۆژنامە نووسان.
چەند رۆژ لەمەوبەریش پۆلیسی حكوومەتی ئێران یاسایەكی نۆی بە مەبەستی كەڵك وەرگرتن لە كافی نێتەكان داناوە و كار كردن لەو شوێنە گشتیانەی زۆر بەرتەسك كردۆتەوە.
بەپێی ئەو یاسا نۆێیە دەبێخاوەن كافی نێتەكان كامێرای مەدار بەستە بەكار بهێنن و وێنەكانیش هەتا شەش مانگ ئارشیو بكەن.