حكوومەتی ئێران هەڕەشەی هێرشی نیزامیی لە ئیمارات كرد
16:41 - 31 خاکەلێوه 2712
كوردپا: فەرماندەی گشتیی هیزی زەمینیی ئەرتشی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەگەر پرسی دوڕگەی ئەبووموسا لە رێگای دیپلوماسییەوە چارەسەر نەكرێت، گوزینەی نیزامی دەهێنینە بەرباس.
ئەحمەدرەزا پووردەستان وتی: هیچ وڵاتێك بۆی نیە دەستێوردانی ئەو پرسە بكات و ئەگەر بێت و وڵاتی ئیماراتیش لەوبارەوە پێداگری بكات، ئێمەش هێزی نیزامیی خۆمان پێشان دەدەین.
لەلایەكی دیكەوە وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاندووە، ئیدیعاكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەبارەی دۆستایەتیی لەگەڵ دراوسێیەكانی بێ بنەمان.
عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهیان، وتیشی: سەردانی سەركۆماری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ دوڕگەی ئەبووموسا پژڕاست كردنەوەی ئەو قسانەی ئێمەیە و ئێران زیاتر بە دوای دنەدانی دراوسێیەكاندا دەگەڕێت.
پاش سەفەری مەحموود ئەحمەدینژاد سەركۆماری حكومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ دوڕگەی ئەبوومووسا لە بەندەرعەباس، لێپرسراوانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی ئەو سەفەریان بە \"دەستدرێژیی بێشەرمانە\" بۆ سەروەریی وڵاتەكەیان وەسف كردووە.
مەحموود ئەحمەدینژاد لە جەریانی ئەو سەفەرە بۆ پارێزگاری بەندەر عەباس، سەردانی دوڕگەی ئەبوومووسای كرد و بە بەشێك لە خاكی ئێرانی لە قەڵەم دا.
ئیمارات لەمەڕ هەڵوێستی سەركۆماری ئێران لەمەڕ خاوەنداریەتیی دووڕگەی ئەبوومووسا، نامەیەكی ئیعترازیی پیشكەش بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.