حكوومەتی ئێران لەمەڕ بەرەنجامەكانی بڕیارنامە بەدژی ئەو وڵاتە هۆشداری دا
14:58 - 25 خەزەڵوەر 2711
كوردپا– هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كرۆدتەوە، پاش ئەوەی كە پێشن نووسی مەحكووم كردنی پیلانی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگۆن لەلایەن نوێنەرانی ئەو وڵاتەوە درایە كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، نوێنەری حكوومەتی تاران لەو رێكخراوە لەمەڕ بەرەنجامەكانی لە هۆشداری دا.
محەممەد خەزاعی، لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی كۆڕی گشتی و سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەموو نوێنەرانی وڵاتان لەو رێكخراوە، لەمەڕ بەرەنجامەكانی ئەگەری پسند كردنی بڕیارنامە بەدژی ئێران، هۆشداری داوە.
نوێنەری حكوومەتی تاران لە نەتەوە رێكخراوی یەكگرتووەكان لەو نامەیەدا هێنانە بەرباسی پێش نووسی بڕیارنامە لەمەڕ مەحكووم كردنی تەرحی \" پیلانی تیرۆر\"ی عەرەبستانی بی مەسەلەیەكی بێوێنە و بە كارێكی پڕ مەترسی وەسف كردووە و هاوكات نووسیویە ئەو كارە نابەجێە و دەبێتە هۆی خەوشدار بوونی پێگەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
خەزاعی لەو باوەڕە دایە ئەو پێش نووسە بە پشتیوانیی ئەمریكا و لەلایەن عەرەبستانەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی و بەكارهێنانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەك ئامرازێك داڕێژراوە و داوای كردووە كە پێش بە ئەنجام گەیشتنی ئەو پێش نووسە بگیرێ.
ئەم هەڕەشە و هۆشدارەی حكوومەتی تاران لە كاتێك دایە كەلە ناوەرۆكی ئەو پێش نووسەدا راستەوخۆ ئێران وەك داڕێژەرەی پیلانی تیرۆرەكە دەست نیشان نەكراوە، بەڵكوو داوا كراوە جەوهەری پیلانی ئەو تیرۆرە و هێرش بۆ سەر دیپلۆماتكارانی مەحكوم بكرێت و داوا لە ئێرانیش كراوە پابەندی رێوشوێنە نێودەوڵەتییەكانی پێوەندیدار بە كاروباری دیپلۆماسی بێت.
لێپرسراوانی ئەمنیەتی و قەزایی ئەمریكا رایانگەیاندووە، تەرحی پیلانی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستانیان لە واشینگتۆن پووچەڵ كردۆتەوە كە لەلایەن دوو هاووڵاتیی ئێرانییەوە داڕێژراوە.
تاوانێك كە بەردەوام لەلایەن بەرپرسانی سیاسی ـ نیزامیی ئێرانەوە رەت كراوەتەوە و بە سیناریۆی ئەمریكای وەسف دەكەن.