حكوومەتی ئێران: دژكردەوەی توند لە پێوەندیی تەنگەی هۆرموز لە خۆمان نیشان دەدەین
13:50 - 20 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: جێگری ستادی گشتیی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هەر وڵاتێك بیهەوێ لە تەنگەی هۆرموز كەڵكی نابەجێ وەربگرێ، لەگەڵ دژ كردەوەی هیزە چەكدارەكان بەرەو روو دەبێتەوە.
مەسعوود جەزایری وتیشی: وڵاتی ئەمریكا لەو پێوەندییەدا هیچ كارێكی بۆ ناكرێ و ناتوانێ ئامانجەكانی خۆی لە تنگەی هۆرموزدا بەدی بێنێ.
چەند رۆژ لەمەوبەر هێندێ سەرچاوە هەواڵی جێگیر كردنی 200 مووشەكیان لەلایەن ئەمریكاوە لە دەورووبەریی ئێران بڵاو كردبووە.
ماوەیەك لەمەوبەر نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران گەڵاڵەیەكیان پیشكەش بە دەوڵەت كرد و تێیدا داواییان كردبوو كە تەنگەی هۆرموز دابخرێت.
دوابەدوای هەڕەشەی ئێران لەمەڕ داخستنی تەنگەی هورموز، ناوگانی پێنجی هێزی دەریایی ئەرتشی ئەمریكا رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك ئیزن نادەین هاتوچۆی كەشتییەكان لەو تەنگەیەدا لەگەڵ كێشە بەرەوڕوو ببن.
لەلایەكی دیكەوە باراك ئۆباما لەمەڕ داخستنی تەنگەی هورموز راستەوخۆ هۆشداریی بە رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران دابوو.