حكوومەتی ئێران دژایەتیی لەگەڵ دیاریكردنی ناوچەی دژە فڕین لە سووریە دەربڕی

21:26 - 24 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، \"دەست نیشان كردنی ناوچەی دژە فڕین، پیلانێكە بەدژی سووریە\".

رامین میهمانپەرست وتیشی: قۆناخی دوای راگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین، دەست پێكردنی شەڕە بەدژی حكوومەتی سووریە.

رێبەرانی ئێران حكوومەتی بەشار ئەسەدیان بە هاوپەیمانی ستراتیژیكی خۆیان لە قەڵەم داوە و لەو باوەڕە دان زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا دیانهەوێ‌ ئەو هاوپەیمانیەتییە لەناو بەرن.

\"5681.jpg\"
چەند رۆژ لەمەوبەر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانێكدا بۆ توركیە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە پرسی درووست كردنی ناوچەی دژە فڕینیان لە سووریە تاوتوێ‌ كردبوو.

هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردبووە، ئەمریكا و توركیە دیانهەوێ‌ بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی، ناوچەی دژە فڕین لە سووریە دیاری بكەن.

هەر لەو پێوەندییەدا نوێنەرانی دەرەوەی ئەندامانی كۆنفرانسی ئیسلامیی، سەرەڕای دژایەتیی حكوومەتی ئێران، لەگەڵ هەڵپەساردنی ئەندامیەتیی سووریە لەو رێكخراوەیەدا، رێككەوتن.