حوسێن پیرۆتی بانگهێشتی دادیاری لقی ١ی دادگوستەریی شنۆ کرا

10:57 - 26 سەرماوەز 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن پیرۆتی" بانگهێشتی دادیاری لقی ١ی دادگوستەریی شاری شنۆ کرا.

ئەو هاووڵاتییە کە ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانە، پاش سەردانی لقی ١ی دادگوستەریی شنۆ، پێیڕاگەیەندراوە کە ئیداری ئیتلاعاتی شنۆ سکاڵای دژی ناوبراو تۆمار کردووە.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام و بڵاوکردنەوەی هەواڵی بانگهشێتکردنی بۆ ئیتلاعات" تاوانبار کراوە.

حوسێن پیرۆتی هەتا کاتی دادگاییەکەی بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە شنۆییە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە و لەمەڕ چالاکییەکانی کرێکاری و مافی ژنان  و چالاکی لە گرووپی شاخەوانی، لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.