١٠٥٣٥ حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ١٠ ساڵدا، هێمای درێژەی جیهادی خومەینی دژی کوردستان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە ساڵڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، جێبەجێکردنی جیهادی خومەینی دژی خەڵکی کوردستان و هێرش بۆ سەر کوردستان، ئاماری ١٠ لە بەرچاوترین حاڵەتەکانی پێشیلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتە ڕوو.
ئەو ئامارە پرژاوەتە سەر حاڵەتە تایبەتییەکانی وەک: "ئێعدام، مەحکوومکردنی هاووڵاتییان بە زیندان و تاوانەکانی دیکە، کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییە و تەقینەوەی مین".
ئەو ئامارە، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ١٣٩٠ هەتا ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩ لەخۆ دەگرێت.
دەسبەسەرکردن: ٦٩٦٦ کەس
کوژران و برینداربوون: ١٣٨٤ کۆڵبەر
مەحکووم کردن: ١٣٣٧ کەس زیاتر لە ٥ ساڵ زیندان و تاوانەکانی دیکە
ئێعدام: ٤٧٢ زیندانی بە تایبەت زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی
تەقینەوەی مین: ٣٧٦ حاڵەتی کوژران و برینداربوون
جیاکردنەوەی بەرچاوی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ١٠ ساڵ، لە ساڵی ١٣٩٠ هەتا ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩ .
خستنەڕووی حاڵەتەکان:
کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:
کوژراو: ٤٨٥ کۆڵبەر
بریندار: ٨٩٩ کۆڵبەر
٢٢ کەس لە کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار، تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵ بووە.
ژمارەی مەحکووم کراوان بە زیندان و تاوانەکانی دیکە: ١٣٣٧ حاڵەت
چۆنیەتیی سزادان:
حوکمی تەعزیری: ٤٦٤٦ ساڵ و ٢ مانگ و ٣٦٩ ڕۆژ
حوکمی هەڵسپێردراو: ٢٣٦ ساڵ و ١ مانگ و ٤٣٩ ڕۆژ
زیندانیی هەتاهەتایی: ٤ حاڵەت
لێدانی قامچی: ٣٦٦٥
دوورخرانەوە بۆ ناوچە و زیندانی ناوچە دوورخراوەکان: ٢٧ حاڵەت
"ممنوعالخروج کردن" لە ئێران: ٢ حاڵەت
بێبەری کردن لە چالاکیی میدیایی: ١ حاڵەت
بێبەری کردن لە چالاکیی کۆمەڵایەتی: ١ حاڵەت
سزای نەختی: ٩٣٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن
دەسبەسەرداگرتنی کەرەستە: ١٣
حوکمی دەسبەسەرکردن بەهۆی چالاکی: ٤٤
ئێعدامەکان:
ژمارەی ئێعدامەکان لە کوردستان: ٤٧٢
زیندانییانی سیاسی: ٢١ کەس
زیندانییانی مەزهەبی: ٣٦ کەس
زیندانییانی دیکە: ٤١٥ کەس
ناوی ئێعدام کراوانی زیندانییانی سیاسی: "خوداداد ڕەشیدی، عەزیزی خاکزاد، حەبیبوڵڵا گوڵپەری، ڕەزا ئیسماعیلی، شێرکۆ مەعارفی، ڕامین حوسێن پەناهی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی، کەماڵ ئەحمەدنژاد، ناسر عەزیزی، ئەحمەد شەباب، موجتەبا ڕەزایی، محەممەد عەبدوڵڵاهی، بێهرووز ئاڵخانی، سیروان نژواری، سمکۆ خورشیدی، سابیر مەخلدماوانە، سابیر شێخعەبدوڵڵا، دیاکۆ ڕەسووڵ زادە، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور و مستەفا سەلیمی".
شوناسی لەسێدارەدانی زیندانییانی سوننی مەزهەب کە ڕوون بووەتەوە: "سەید جەماڵ مووسەوی، جەمشید دێهقانی، جەهانگیر دێهقانی، حامید ئەحمەدی، کەماڵ مەولایی، سدیق محەممەدی و هادی حوسێنی".
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا