٥٢٥ حاڵەتی دەسبەسەرکران لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩

17:44 - 3 خاکەلێوه 2721

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە یەک ڕشتە ڕاپۆرتێکی جیاکردنەوە ـــ ئاماریدا، بەرچاوترین حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩، دەخاتە بەر باس.

ناوەندی ئاماری کوردپا لە ڕاپۆرتی یەکەم، حاڵەتەکەنی دەسبەسەرکردن لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، دەخاتە ڕوو.

ئەو ئامارە بە پشتبەستن بە حاڵەتەکانی تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە و لەوانەیە ئاماری ڕاستەقینە، بەنیسبەت ئەم ڕێژەیە زۆر لەسەرەوەتر بێت.

٤٦٤ کەس لەم دەسبەسەرکراوانە، لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩ دەسبەسەر کراون.

٦١ کەس بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیان کە پێشتر ئەو حوکمە بەسەریاندا سەپێندرابوو، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.

بکەر و چۆنیەتیی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان:

دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان: ٤١٠ حاڵەت

دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکان: ٤٨ حاڵەت (لەوانە ٣٠ کۆڵبەر)

دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکان: ١ حاڵەت

ناڕوونیی چارەنووس پاش دەسبەسەرکران: ٣٨٥ حاڵەت

نادیاربوونی شوێنی ڕاگیران پاش دەسبەسەرکران: ٣١٤ حاڵەت

هێرش کردنە سەر و پشکنینی ماڵ لە کاتی دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان: ١٣٣ حاڵەت

ڕووخاندنی ماڵ لە کاتی دەسبەسەرکران: ١٢ حاڵەت

زەوتکردنی کەرەستەی کەسی: ٣١ حاڵەت

لێدان و ئەشکەنجە و سووکایەتیکردن لە کاتی دەسبەسەریدا: ٢٤ حاڵەت برینداربوون لە کاتی دەسبەسەریدا: ٤ حاڵەت

ڕوونبوونی تۆمەتی وەپاڵدراو لە کاتی دەسبەسەریدا:

هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ٤٩ حاڵەت

ڕەخنەگرتن لە کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی حکوومەتی: ٧ حاڵەت

چالاکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: ٦ حاڵەت

ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان: ٣ حاڵەت

تاکبێژیی ژنێکی گۆرانیبێژ لە کلیپ: ٢ حاڵەت

بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان: ٢ حاڵەت

واژۆکردنی بەیانییە سەبارەت بە مەحکوومکردنی دەسبەسەرکرانە بەرینەکانی زستانی ٩٩ لە کوردستان: ١ حاڵەت

ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی گیانلەدەستداوانی مانگی خەزەڵوەر: ٢ حاڵەت

پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز: ٢ حاڵەت

بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا: ١ حاڵەت

ڕێگریکردن لە بەشداریکرن لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم بۆ گیانلەدەستداوانی ژینگە: ٣ حاڵەت

بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی گیانلەدەستداوانی ژینگە: ٢ حاڵەت

بێڕێزیکردن بە پیرۆزەکان: ٢ حاڵەت

داخوازی بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا: ١ حاڵەت

ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی ئابووری و حوکمی ئێعدامی ٣ لاوی ناڕازی: ١ حاڵەت

دەمەقاڵێ لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە بزووتنەوەی کوردستان لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی پادگان: ١ حاڵەت

هاوکاری لەگەڵ موجاهدینی خەلق: ٣ حاڵەت

گۆڕانی ئایین: ٢ حاڵەت

بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم کۆنسولگەریی کۆماری ئازەربایجان: ٢ حاڵەت

چالاکیی حیزبە کوردییەکان لە گوندەکەیان: ٤ حاڵەت

چالاکیی مەزهەبی: ١٦ حاڵەت

کۆڵبەری و تێپەڕین لە سنوور: ٣٠ حاڵەت

کاسبکاری لە سنوور: ٣ حاڵەت

ڕێگریکردن لە دەسبەسەرداگرتنی مەڕوماڵاتی کاسبکاران لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکان: ٥ حاڵەت

ڕوونیی بواری چالاکیی ژمارەیەک لە دەسبەسەرکراوان

چالاکی مەدەنی: ٢٥ کەس

چالاکی ژینگەیی: ١١ کەس

چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی: ٦ کەس

خوێندکار: ٧ کەس

مامۆستا: ٣ کەس

ڕۆژنامەوان: ٥ کەس

هەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی:  ١ کەس

چالاکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان: ٤ کەس  

لێکۆڵەر و نووسەر: ٣ کەس

پارێزەر: ٣ کەس

هونەرمەند: ٤ کەس

ژەنیار و گۆرانیبێژ: ٣ کەس

شاخەوان: ٢ کەس

وەرزشوان: ١ کەس

چالاکی مافی ژنان: ١ کەس

ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد: ١ کەس

بنەماڵەی چالاکی سیاسی: ١ کەس

چالاکی کرێکاری: ١ کەس

سەرباز: ٤ کەس

ئەندامی شۆرای گوند: ٣ کەس

چالاکی مەزهەبی: ٣٧ کەس(سوننە مەزهەب ٣٠ کەس، نوێ ئایینی مەسیحی ٢ کەس، دەروێشەکانی گونابادی ٢ کەس، ئەندامی مەکتەب قورئان ٣ کەس)

کۆڵبەر: ٣٠ کەس

کاسبکار: ٣ کەس

شیکاریی زیاتر؛

١٠٤ کەس لە دەسبەسەرکراوانی شەپۆلی بەرینی زستان، لە کوردستاندا دەسبەسەر کراون. سێهەمین شەپۆلی دەسبەسەرکرانەکان، لە زیاتر لە ١٥ شاری کوردستاندا ڕووی داوە.

٣٣ کەس لە دەسبەسەرکراوان ژن بوونە.

شەپۆلی یەکەمی دەسبەسەرکران لە کوردستان لە ساڵی ٩٩دا، دەسبەسەرکرانی ٢٧ کەس لە بانە، شنۆ، پیرانشار، مەهاباد و سنەی لێ کەوتەوە.

هەروەها شەپۆلی دووهەم لە مانگی پووشپەڕی گەلاوێژی ٩٩دا، دەسبەسەرکرانی ٢٣ کەس لە مەهاباد، شنۆ و پیرانشاری لێ کەوتەوە.

٨ کەس لە دەسبەسەرکراوان، تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵ بووە (سەمیع شەریفییان، مەسعوود خولە، هێمن ئەدوایی، کیومەرس ئەدوایی، ئاریا ئەمینی، هەورام نادری، ئارەزوو مستەفایی و پێشەوا ڕەحمانی‌فەر)

پیشتر دەسبەسەرکراوان لە ماوەی دەسبەسەرکرانیان بە شێوەی کاتی کە نێونجییان ١ هەتا ٢ مانگە، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەری دیاریکراو و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.

زۆربەی دەسبەسەرکراوان بەبێ بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەر کراون.

هەروەها زۆربەی دەسبەسەرکراوان، لە قۆناغەکانی ڕەوتی دادڕەسی و هەروەها دادگاییکردنیان، بە تۆمەتی "ئەمنییەتی" و "هاوکاری لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دژبەری نیزام"، تۆمەتبار کراون.

تەنزیم: ئەوین مستەفازادە