حامید مێشکوو بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

17:03 - 25 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، حامید مێشکوو، چالاکی مەزهەبی سوننی مەزهەب بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو چالاکە مەزهەبییە بۆ ماوەی ١٠٦ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، لە ژێر  لێکۆڵینەوە دابووە و دواتر ڕاگوێزرا بۆ زیندانی ورمێ و دوو حەوتوو لە بەندی دابڕگەدا، ڕاگیرابوو.

حامید مێشکوو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ئەو چالاکە مەزهەبییە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.