جەنازەی کۆڵبەرێکی کورد پاش ٨ ڕۆژ لە شوێنی لەدایکبوونی ئەسپەردەی خاک کرا

11:27 - 19 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، جەنازەی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مۆحسین (موسلیم) قاسمی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "کورانـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، پاش ٨ ڕۆژ لە شوێنی لەدایکبوونی ئەسپەردەی خاک کرا.

جەنازەی ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی "جولەمێرگ" سەر بە پارێزگای "هەکاری" لە کوردستانی تورکیە، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەر، مۆحسین قاسمی بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتەشی تورکیە لە سنووری ورمێ گیانی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "موسلح قاسمی" تەمەن ٢١ ساڵ بریندار بوو.

هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە ئەو دوو کۆڵبەرە کوردەیان بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنی یاسایی تەقەکردن دابووە بەر دەسڕێژی گولـله..

ئەو دوو کۆڵبەرە کە برا بوونه، پاش گەڕانەوە لە تورکیە بۆ ئێران، لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکیەوە تەقەیان لێکرابوو.