جەماڵ قاسمی بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

10:16 - 10 رەشەمه 2720

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ قاسمی" خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، شەوی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، کرابوو.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، جەماڵ قاسمی پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.