جەریمەی ٨ میلیۆن تمەنی بۆ بەرپرسی پێشووی بانکی سادرات
21:03 - 27 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: هەواڵدەرییەکانی سەر بە حکوومەتی ئێران، هەواڵی دەرکردنی حوکمێک بۆ \"محەممەد جەهرۆمی\" بەرپرسی پێشووی بانکی \"سادرات\"ی ئێران بە تاوانی دەستتێداهەبوون لە دزیی سێ هەزار میلیارد تمەنییان داوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، کلووپی هەواڵنێرانی \"جەوان\"، سەر بە بەشی دەنگ و ڕەنگی فەرمیی حکوومەتی ئێران، ڕاپۆرتی داوە کە؛ \"شەوی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی ژووئەن، پەروەندەی ناوبراو لە دادگای ئینقڵابی ئێران تاوتۆ کراوە و لە کۆتاییشدا جەهرۆمی بە ٨ میلیۆن تمەن جەریمە حوکم دراوە.\"
بەپێی هەواڵەکان، ناوبراو حوکمەکەی قەبووڵ کردووە و بەهۆی ملکەچیی جەهرۆمییەوە بەرانبەر حوکمەکەی، پەروەندەکە لە لایەن دادگاوە داخراوە.
لەم چەند ساڵەی دواییدا، هەندێ پەروەندەی دزی و گەندەڵی لە ئێراندا لە تاوتوێ کردن دان کە لە کۆتایی یەکێ لە پەروەندەکاندا، \"محەممەدڕەزا ڕەحیمی\" جێگری یەکەمی ئەحمەدی نژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئیران، بە تاوانبار ناسرا و بە زیندان مەحکووم کرا.
هەر لەم پەیوەندییەدا \"مەه ئافەرید ئەمیر خۆسرەوی\" بە تاوانی دزیی ٣ میلیارد تمەنی، لە ڕێکەوتی ٢٤ی مانگی مەی ٢٠١٤دا، لە زیندانی ئێڤوین لە تاران، ئێعدام کرا.
جێی باسە لەم پەروەندەیەدا ناوی زۆربەی نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامیی حکوومەتی ئیران و بەرپرسان و کاربەدەستانی حکوومەتی هاتووە.