جێگری سیاسی سپا: داخستنی تەنگەی هورموز ئیستراتیژیی نیزامە
18:44 - 18 بەفرانبار 2711
كوردپا: لێپرسراوێكی پایەبەرزی سپای پاسداران رایگەیاند، ئەگەر گەمارۆی نەوتی بخرێتە سەر ئێران، ئێمەش تەنگەی هورموز دادەخەین.
جێگری سیاسیی سپای پاسداران وێڕای ئاماژە دان بە هەڕەشەی وڵاتانی رۆژئاوایی لەمەڕ گەمارۆ خستنە سەر نەوتی ئەو حكوومەتە، وتی: بە دڵنیاییەوە ئێران لە هەمبەر ئەو كردەوانەدا پەرچەكرداری دەبێت و بێدەنگی هەڵنابژێرێت.
رۆژنامەی خوراسان لە زاری \"عەلی ئەشرەف نووری\"یەوە بڵاوی كردەوە، ناوچەی تەنگەی هورموز چوارچێوەی ستراتیژیكی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانە و لێپرسراوانی پایەبەرزی حكوومەت داخستنی ئەو تەنگەیە وەكوو ستراتیژی چاو لێ دەكەن.
ئەو لێپرسراوە ئەوەشی خستە روو، هەڕەشە دەبێ بە هەڕەشە وەڵام بدرێتەوە و ئێمەش لە هەمبەر هەڕەشەكانی رۆژئاوا بەرژەوەندییەكانیان دەخەینە مەترسییەوە.
جێگری سیاسیی سپای پاسداران باسی لە مانۆڕی هێزی دەریایی ئەو ناوەندە نیزامییە كرد و وتی: ئامانج لە بەڕێوە بردنی ئەو مانۆڕە پێوەندیی بە ئاڵوگۆڕە سیاسی و نیزامییەكانی ناوچە و ئەمنیەتیی تەنگەی هورموزەوە هەیە.
ئەو لێدوانانە لە حاڵێك دان كە وڵاتانی رۆژئاوا بەتایبەتی ئەمریكا و بریتانیا داخستنی تەنگەی هورموزیان بە نایاسایی و پێچەوانەی رێككەوتنە نێوەدەوڵەتییەكان وەسف كردووە.
پێشتریش جێگری سەركۆماری ئێران رایگەیاندبوو، ئەگەر بێت و نەوتی ئێران گەمارۆی بخرێتە سەر، ئێمەش تەنگەی هوموز دادەخەین.
رۆژانە زیاتر لە 17 میلیۆن بەرمیل نەوت بە تەنگەی هورموزدا تێدەپەڕێ و پشكی ئێران لەو حەڤدە میلیۆن بەرمیل نەوتە 2 میلیۆن بەرمیلە.