جی مەیلی هەزاران بەکارهێنەری ئێرانی هێرشی سایبێرییان کرایە سەر
22:25 - 23 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: شیرکەتی بەناوبانگی گوگڵ رایگەیاندووە کە لە ماوەی ٣ حەفتەی رابردوودا دەیان بەکارهێنەری ”جی مەیل\" لە ولاتی ئێران بەرەوڕووی هێرشی سایبێری بوونەتەوە.
هەواڵدەریی \"یونایتد پرێس\" لە زاری \"ئێریک گروس\"ـەوە بڵاوی کردەوە، دەیان هەزار بەکارهێنەری \"جی مەیل\" لە وڵاتی ئێران لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکاندا هێرشی سایبێرییان کراوەتە سەر و سەرجەمی ئەو هێرشانەش لەلایەن شیرکەتی \"گووگڵ\"ـەوە پووچەڵ کراونەتەوە.
جێگری بەرپرسی شیرکەتی گووگڵ رایگەیاندووە، ئەو هێرشانە ئامانجی سیاسییان لە پشتەوە بووە و ئەگەری ئەوە دەکرێ کە پەیوەندییان بە هەڵبژاردنەکانەوە بوبێت.
گروس ئاماژەی بەوەشداوە، سەرچاوەی سەرجەمی ئەو هێرشانە لە وڵاتی ئێرانەوە بوون و ئەو رێژەیەش لە هێرشی سایبری بۆ سەر ئیمەیلی بەکارهێنەرانی ئێرانی، لەو ناوچەیەدا بێ وێنە بووە.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی شیرکەتی گووگڵ، ئەو هێرشانە لەلایەن کەسانێکەوە بووە کە ٢ ساڵ پێش ئێستاش هێرشێکی هاوشێوەیان بەدژی بەکارهێنەرانی ئێرانی ئەنجام دابوو.
ناوبراو ئاشکرای کردووە، ئەو هاکێرانە لینکێکی تایبەتییان بۆ بەکارهێنەرانی ئیمەیلەکان بەڕێ کردووە و پێیان راگەیاندوون، بە کرتە کردن لەسەر ئەو لینکە سەرجەم زانیاری و پاسواردەکانت پارێزراو دەمێننەوە.
جی مەیل بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی شیرکەتی \"گوگڵ\"ـە کە ساڵێ ٢٠٠٤ دەستی بەکار کردووە و رێژەی بەکارهێنەرانی جی مەیل لە مانگی ژوئیەی ساڵی ٢٠٠٩ی زایینیدا ١٤٦ میلیۆن و لە ژوئەنی ساڵی ٢٠١٢ی زاینیدا بۆ ٤٢٥ میلیۆن بەکارهێنەر زیادی کردووە.