"جودی"، یەكەم رادیۆی كوردی لە كوردستانی سووریە دەستی بە پەخش كرد

16:09 - 1 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: یەكەمین رادیۆی كوردی لە شاری \"قامیشلوو\" لە كوردستانی سووریە دەستی بە پەخشی بەرنامەكانی كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فورات نیوز، لە رێكەوتی 20ی ئۆكتۆبر (29ی رەزبەر) رادیۆی \"جودی\" لە قامیشلوو، بە زمانی كوردی و لەسەر فرێكانسی (96.20FM) دەستی بە پەخشی ئەزموونیی كردووە.

دوای ئازادكردنی چەند شارێكی كوردستانی سووریە و بەڕێوەبردنی كاروبارە ئیدارییەكانی لەلایەن رێكخراوە كوردییەكانەوە ئەم كارە فەرهەنگییە دەستی پێكردووە.

ئێستاشدا خەڵكی قامیشلوو و ناوچەكانی دەوروبەری سوود لە بەرنامەكانی ئەم رادیۆیە وەردەگرن، بڕیار وایە لە داهاتوودا سەرتاسەری كوردستانی سووریە بگرێتەوە.