\"جان كێری كڵاوی ناوه‌ته سه‌ر زه‌ریف\"
14:26 - 2 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: دوابه‌دوای واژۆكردنی یاسای به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی هاتوچۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی وڵاتانی ئێران، عێراق، سووریه و سوومالی ده‌كه‌ن، له نێوخۆی ئیران‌دا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بوویه‌وه كه ئه‌م كرده‌وه‌ی ئه‌مریكا، دژایه‌تییه له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوكیی نێوان ڕۆژئاوا و ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
موحه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له وەڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا ڕایگه‌یاند كه، جان كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی بۆ نووسیوه و دڵنیای كردووه‌ته‌وه كه ئێران شموولی ئه‌و یاسایه ناكات و ئێمه هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین تا نێوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوكی، به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه ببه‌ین. بۆیه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌م نامه‌یەی جان كێری به ته‌واوی دڵنیامان ده‌كاته‌وه كه ئه‌مریكا فێڵ له ئێران ناكات.
ئه‌مه له حاڵێكدایە كه ڕۆژنامه‌ی جه‌وان سه‌ر به سوپای پاسداران، به ئاشكرا ده‌نووسێ كه جان كێری درۆی له‌گه‌ڵ زه‌ریف كردووه و كڵاوی كردووه‌ته سه‌ری. چوونكە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له توانایدا نییه یاسا په‌سه‌ند كراوەكان له كونگره، كه به واژۆی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا گه‌یشتووه پێشێل بكات، یان پێش به جێبه‌جێ بوونیان بگرێ.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ٢٠ یاسادانه‌ری ئه‌مریكا له كۆنگره، نامه‌یه‌كیان بۆ جان كێری نووسیوه كه ئه‌و یاسایه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێ به‌ڕێوه بچێت و هه‌رگیز ئێران له‌م یاسایه نابوێردرێت. چوونكە په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه، ڕێككه‌وتنێكی دوو حیزبی له نێوان كۆماریخوازه‌كان و دێموكراته‌كانی ئه‌مریكادا بووه و له ده‌سه‌ڵاتی جان كێریدا نیه گاڵته به ده‌سه‌ڵاتی یاسا بكات و هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌یكه ئێران له‌م یاسایه مه‌عاف بكرێت.
له به‌شێكی نامه‌ی سێناتۆرهكاندا هاتووه: \"هیچ پاساوێكی یاسایی بۆ ئه‌وه‌یكه ئێران له‌م یاسایه مه‌عاف بكرێ بوونی نییه، چوونكە ئه‌مه یاسایه‌كی دژه تیرۆریستییه و به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتێكی وه‌ك ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی داڕێژراوه.\"
شایانی باسه كه هه‌واڵنێریی فارس، سه‌ر به سوپای پاسدارانی ڕێژیم بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له درێژه‌ی گه‌ڵاڵه دژه ئێرانییهكانی كۆنگره، پاش ده‌سپێكردنی بڵێنهكانی به‌رجام، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، دوو گه‌ڵاڵه‌ی نوێ دژی سوپای پاسداران خراوه‌ته به‌رده‌ستی نوێنه‌رانی سه‌نای ئه‌مریكا.
فارس ده‌نووسێ: \"پێش له‌مه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی گوتبوویان كه به‌نیازن پاش ڕێككه‌وتنامه‌كه، زه‌ختی خۆیان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانانی ناوچه‌یی ئێران زیاتر بكه‌ن. وادێته پێش چاو به ده‌سپێكردنی هه‌وڵه بێگهڕانهوهكانی ئێران له بورای جێبه‌جێ كردنی نێوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوكی، سێناریۆی چه‌ك كردنی ئێران له بواره‌كانی دیكه‌شدا ده‌ستی پێ كردبێ.\"
یه‌ك له‌و دوو گه‌ڵاڵه‌ی كه دژی سوپای پاسدارانه له لایه‌ن \"دیۆن بۆنز\" ئه‌ندامی كۆماریخوازی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی كۆنگره، ئه‌م گهڵاڵهیە ناوی \"یاسای گه‌مارۆی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران\"ـه.
گه‌ڵاڵه‌ی \"یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پێداچوونه‌وه به گه‌مارۆكانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران\"، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی دیكه‌یه كه له لایه‌ن \"برێد شێرمه‌ن\" ئه‌ندامی دێموكراتی مه‌جلیسی نوێنه‌ران خراوه‌ته به‌رده‌ستی سێنا.