تەپۆڵكەی مێژووی حەسەنلوو لە بەرەبەری لەناو چوون دایە

14:41 - 26 رێبەندان 2711
كوردپا: هەتا ئێستا هیچ چوارچێوە و سنوورێك بۆ تەپۆڵكەی مێژووی حەسەنلوو لە شاری نەغەدە دیاری نەكراوە و بەو هۆیەوە ئەو شوێنە مێژووییە لە بەرەبەری لەناو چوون دایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: درووست كردنی بینا و نەبوونی چوارچێوەیەكی پارێزراو وای كردووە كە تەپۆڵكەی حەسەنلوو بەرەو نابووتی بروات.

هاووڵاتییانی ئاوایی ئەمینلوو لە نزیك تەپۆڵكەی حەسەنلوو لەو باوەڕەدان كە ئیدارەی میراس فەرهەنگیی شاری نەغەدە لەو پێوەندییەدا كەمتەرخەمیی نواندووە.

تەپۆڵكەی مێژوویی حەسەنلوو لە دەشتی سەرسەوزی سڵدووزی شاری نەغەدە هەڵكەوتووە و بە یەكێك لە شوێنە مێژووییەكانی ئێران و جیهان دێتە ئەژمار.

مێژووی درووست بوونی ئەو تەپۆڵكەیە دەگەڕێتەوە بۆ 800 هەتا 1400 ساڵ بەر لە زایین.

جامی زێڕین (زرین حسنلو) بە یەكێك لە ئاسەوارە بەنرخەكانی دۆزراوە لەناو ئەو تەپۆڵكەیە دێتە ئەژمار و ئێستا لە مۆزەخانەی شاری تاران رادەگێرێ‌.