تەها کەریمی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا

10:39 - 9 جۆزەردان 2721

ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردان، چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "تەها کەریمی"، کوڕی حوسێن و خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراوە.

ئەو چالاکە مەزهەبییە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی، لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان"، ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٩٩، تەها کەریمی پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٩٩ ئەو چالاکە مەزهەبییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.