تەنیا لە ١ مانگدا، ٤٨ قوتابی لە پارێزگای ئیلام تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

11:23 - 3 رەشەمه 2720

بەرپرسانی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاندووە، تەنیا لە مانگی ڕێبەنداندا، ٤٨ قوتابی لە پارێزگای ئیلام تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه.

سادقی فەڕ لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە سێ حەوتووی یەکەمی مانگی ڕێبەندان، ٢٤ قوتابی لە قوتابخانەکانی ئەو پارێزگای ئیلام تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە حەوتووی چوارمیشدا بە تەنیا ٢٤ قوتابی تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە.

لەو پەیوەندییەدا و پشتریش، پارێزگاری ئیلام، باسی لە تووشبوونی ٧ قوتابی لە شاری بەدەرە سەر بە پارێزگای ئیلام کردبوو.

بەپێی لێداوانی بەپرسانی حکوومەتی لە پارێزگای ئیلام، ڕێژەی تووشبوونی قوتابییان بە ویروسی کۆرۆنا، لە مانگی ڕێبەندان،٦ بەرانبەر بووەتەوە.